2 کاتژمێر پێش ئێستا 181 جار خوێنراوەتەوە

پارتێكی دژبەری ئێران داوا لە دەسەڵاتی هەرێم دەكات لە هەر جوڵەیەكیان نەبنە بەربەست

پەیام 

پارتێكی دژبەری ئێران لە هەرێمی كوردستان داوا لە دەسەڵاتی هەرێم دەكات لە هەر جوڵەیەكیان بۆ سەر ئێران لە ڕێیان نەوەستن.

كەناڵی جەزیرەی قەتەری، لە بابە شێخ حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێرانەوە بڵاوی كردەوە كە ئەوان تائێستا بۆ هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران هێشتا بڕیاری یەكلاكەرەوەیان نەداوە، بەڵام ئەگەری ئەنجامدانی زۆرە.

بابە شێخ حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ئەمریكا لە ڕێگەی چەند كەناڵێكەوە پەیوەندییان پێوە كردوون، بەڵام پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان پێوە نەكردوون.

ئەو وتیشی: ئەمریكییەكان لەبارەی ئەوەی چی لەگەڵ ڕژێمی ئێران بكرێت و بژاردەكان چین.

وتیشی: ئێمە چاوەڕێی پاڵپشتی چەك و تەقینەوەی و پێداویستی سەربازیی قورس لە ئەمریكا دەكەین.

لەبارەی هەڵوێستی هەرێمی كوردستانیشەوە، سكرتێرەكەی سازمانی خەبات ڕایگەیاندووە: ئێمە ڕێزی سەروەریی هەرێمی كوردستان دەگرین، بەڵام پێویستیشە لەبەردەم ڕێگەی ئێمە نەوەستن.

لەلایەكی دیكەوە، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەكی كوردی ئێرانەوە بڵاوی كردەوە: سەركردە كوردییەكان داوای گرەنتییان لە لایەنی ئەمریكی كردووە.

ئەو سەرچاوەیە ڕایشیگەیاند: ئامانجی كۆتایی لایەن و گرووپە كوردییەكان پێكهێنانی ناوچەیەكی خۆبەڕێوەبەریی نیمچە سەربەخۆیە لە چوارچێوەی ئێراندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 47 خولەک پێش ئێستا

    بافڵ تاڵەبانی: پێشمەرگە ڕێگری لە هەر هێرشێكی چەكداری بۆ سەر ئێران دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: لەناو شارەکان باران و لە ناوچە سنووریەکان بەفرێکى کەم دەبارێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارتێكی دژبەری ئێران داوا لە دەسەڵاتی هەرێم دەكات لە هەر جوڵەیەكیان نەبنە بەربەست

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتى پەروەردە و خوێندنی باڵا: لە 8 تا 23ى ئەم مانگە پشوو دەبێت

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاووڵاتیان: خێروبێری ڕاپەڕین بۆ بەرپرسان بووە و قەیرانەكان بۆ خەڵكی ڕاپەڕیو

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هێز بێتە نێو وڵاتەکەمان، دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینە ئامانج

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ هانى کورد دەدات بۆ ئەنجامدانى هێرشى زەمینى بۆ سەر ئێران

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشکرایە سەر کێڵگەیەکى نەوت لە پارێزگاى دهۆک و بەرهەمهێنان ڕاگیرا

سەرەتا