2 رۆژ پێش ئێستا
162 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زیرێكی به‌ریتانی: دژی ڕاگواستنی فه‌له‌ستینییه‌كانین
وه‌زیرێكی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند قبوڵی ناكه‌ن فه‌ڵه‌ستینیه‌كان له ناوه‌وه‌ی غه‌ززه یان بۆ ده‌ره‌وه‌ی، كۆچیان پێ بكرێت.
هامیش فالكۆنه‌ر وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له لێدوانێكدا له باره‌ی دۆخی غه‌ززه ڕایگه‌یاند: حكومه‌ته‌كه‌مان ناتوانێت ئاواره‌بوونی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له ناوه‌وه یان ده‌ره‌وه‌ی غه‌ززه قبوڵ بكات.
وتیشی: دۆخی مرۆی له كه‌رتی غه‌ززه زۆرقورسه و ئه‌ركی تیمه مرۆییه‌كان زۆر قورسه.
فالكۆنه‌ر جه‌ختی كرده‌وه، كه وڵاته‌كه‌ی دژی ئه‌و كرده‌وه توندڕه‌وانه‌ی كه مه‌ترسی له‌سه‌ر مافی فه‌ڵه‌ستینه‌كان دروست ده‌كه‌ن و، هه‌نگاویش ده‌گرێته به‌ر .
ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه به‌ریتانیا هیچ كه‌ره‌سته‌یه‌كی ته‌قه‌مه‌نی و بۆمب به ئیسڕائیل نافرۆشێت كه بۆ شه‌ڕی غه‌ززه به‌كار بهێنرێت.
ئه‌م لێدوانه هاوكاته له‌گه‌ڵ بڕیاێكی وڵاتانی ئوسترالیا و نیوزیلاندا و نه‌رویج و بریتانیا بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر بنغه‌فیر وه‌زیری ناوخۆی قه‌واره‌ی زاینۆی و سمۆتریچ وه‌زیری دارایی قه‌واره‌كه.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی فایننشاڵ تایمزی به‌ریتانی ڕایگه‌یاند سزادانی سمۆتریچ و بنغه‌فیر به واتای گۆڕانكاری دێت له سیاسه‌ته‌كانی به‌ریتانیا دژی حكومه‌تكه‌ی بنیامن نه‌ته‌نیاهو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە