11/06/2025 365 جار خوێنراوەتەوە

ئانچلۆتی یاریزانێک بە سەرکردەی بەڕازیل ناو دەبات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

کارلۆ ئانچلۆتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل ڕایگەیاند، گۆڕانکاری لە هێڵی هێرشبەری تیپەی کردووە و دڵخۆشە.

 پاش بردنەوەیان لە پاراگوای و گەیشتنی سیلیساو بە مۆندیال، کارلیتۆ وتی: پێویستمان بە سێ خاڵی یارییەکە بوو، زۆر باشتر لە یاری ڕابردوو تۆپمان کۆنتڕۆڵ کرد و لە ڕووی هێرشبەرییەوە کاریگەرتر بووین، بیرۆکەکە ئەوە بوو گۆڕانکاری لە هێڵی پێشەوە بکەین، مارتینێللی و ڤینیسیۆس پێگەی خۆیان گۆڕی، ماتیۆس کونیاش لە هێرشبردن و لێدانی تۆپ یارمەتیدەر بوو، ئەمرۆ بە چوار هێرشبەرەوە یاریمان ئەنجام دا و یارییەکی باشمان کرد و هەربۆیە دڵخۆشم.

ئانچلۆتی ئاماژە بەوەش دەدات، فشارکردن گرنگە، چونکە کاتی پێویست بە یاریزانی تیپی بەرانبەر نادات بۆ ئەوەی بەو شێوەی دەیەوێت یاری بکات، بەراورد بە یاری ئیکوادۆر لەم یارییەدا فشارەکان باشتر بوون.

سەبارەت بەوەی لە دوو یاری یەکەمی بەڕازیل هیچ گۆڵێکیان لێنەکراوە، ئانچلۆتی بە پێکەنینەوە وتی: من ئیتاڵیم، تیپەکەم بەهۆی ئاستبەرزی بەرگرییەوە گۆڵی لێنەکراوە، یاریزانێکی وەک کاسێمیرۆش زۆر نایابە و تۆڕێکی سەلامەتییە بۆ تیپەکەم و سەرکردایەتیکردنی زۆر بەهێزە.

لە کۆتایدا سەبارەت بە ڤینیسیۆس و ڕافینیا، ڕاهینەرەکەی سامبا ڕایگەیاند، سەرسام بووە بە ئاستی ڤینی و توانای پاڵەوانبوونی هەیە، ڕافینیاش یاریزانێکی سەرسوڕهێنەر و مۆدێرن و کوالیتییەکی نایاب لەگەڵ کاری جەستەیی ناوازە تێکەڵ دەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    مۆرینیۆ لە بارەی گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید قسەی خۆی کرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئارتێتا گەڕانەوەی دوو یاریزانی گرنگی بۆ ڕووبەڕووی نیوکاسڵ ئاشکرا کرد

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵوێستی پێرێز سەبارەت بە داهاتووی ڤینیسیۆس ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    ئینتەرمیلان پەیامێک ئاڕاستەی بەرشەلۆنە دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ئاربیلوا و بێلینگهام بە تووندی هەڕەشە لە بایرن میونخ دەکەن

  • پێش 2 هەفتە

    سەرۆکی ناپۆلی دیدگایەکی نوێ بۆ یاساکانی تۆپی پێ دەخاتەڕوو

  • پێش 2 هەفتە

    هاندەرێکی ئارسیناڵ سکاڵا دژی یانەکە تۆمار دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    بایرن میونخ پێکانی یاریزانێکی لاوی ڕاگەیاند

سەرەتا