13/06/2025 318 جار خوێنراوەتەوە

فلیک لەبەر چەند تایبەتمەندییەک داوای گواستنەوەی پیریسیچی کردووە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لەبەر چەند تایبەتمەندییەک داوای گواستنەوەی ئیڤان پیریسیچی کڕواتی کردووە.

 ڕۆژنامەی سپۆڕت ئاشکرای کردووە، فلیک پلانی داناوە بۆ وەرزی داهاتوو پیریسچ پەلکێشی تیپەکەی بکات بە گواستنەوەیەکی بێبەرانبەر ئەوەش بۆ چەند خاڵێک دەگەڕێتەوە.

یەکەم لەوانە ئەوەیە وەرزی 2019 بۆ 2020 هەردووکیان لە بایرن میونخ پێکەوە کاریان کردووە، جگە لەوەش ئیڤان کەسایەتییەکی بەهێزی هەیە و سیفەتی سەرکردەبوونی تیایە و لە ژووری جلگۆڕین یاریزانێکی گرنگ بووە.

هۆکارێکی دیکە کە فلیک هەوڵی هێنانی پیریسیچ دەدات، ئەوەیە هاوسەنگی زیاتر لە نێوان یاریزانە لاوەکان و بە ئەزموونەکان دروست بکات و تاکو ئێستاش لە تەمەنی 36 ساڵی ئاستی خۆی پاراستووە و وەرزی ڕابردوو لەگەڵ ئایندهۆڤن نازناوی خولی هۆڵەندی بردەوە.

لە کۆتایدا سپۆڕت ڕوونی دەکاتەوە، ئیڤان پیریسیچ دوو خاڵی گرنگی هەیە کە بەرشەلۆنە دەتوانێت سوودی لێوەربگرێت، بە تایبەتی یاریزانەکە لە ئۆڤەرکردن تایبەمەندی خۆی هەیە و جگە لەوەش لە ڕووی ئاڕاستەکردنی تۆپەوە لە دەرەوەی ناوچەی سزاوە بۆ گۆڵی تیپی بەرانبەر توانایەکی زۆر باشی لەو ڕووەوە هەیە، ئەمەش وایکردووە فلیک هەوڵی هێنانی بدات.

ڕۆژنامەی موندۆش بڵاوی کردووەتەوە، لە ئێستادا ئایندهۆڤن گرێبەستێکی نوێیان بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە پێشکەش بە پیریسیچ کردووە، بەو پێیەی وەرزی ڕابردوو لە 35 ئارئدا 16 گۆڵ و 11 ئاسیستی تۆمار کرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    مۆرینیۆ لە بارەی گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید قسەی خۆی کرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئارتێتا گەڕانەوەی دوو یاریزانی گرنگی بۆ ڕووبەڕووی نیوکاسڵ ئاشکرا کرد

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵوێستی پێرێز سەبارەت بە داهاتووی ڤینیسیۆس ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    ئینتەرمیلان پەیامێک ئاڕاستەی بەرشەلۆنە دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ئاربیلوا و بێلینگهام بە تووندی هەڕەشە لە بایرن میونخ دەکەن

  • پێش 2 هەفتە

    سەرۆکی ناپۆلی دیدگایەکی نوێ بۆ یاساکانی تۆپی پێ دەخاتەڕوو

  • پێش 2 هەفتە

    هاندەرێکی ئارسیناڵ سکاڵا دژی یانەکە تۆمار دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    بایرن میونخ پێکانی یاریزانێکی لاوی ڕاگەیاند

سەرەتا