15 کاتژمێر پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
ڕووسیا.. جێگری وه‌زیری پێشووی به‌رگری به 13 ساڵ زیندانی سزادرا
دادگای مۆسكۆ سزای 13 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ر تیمور ئیڤانۆڤ جێگری وه‌زیری پێشووی به‌رگریی ڕووسیا سه‌پاند، ئه‌مه جگه له سه‌پاندنی سزایه‌كی دارایی به بڕی 1.3 ملیۆن دۆلار به‌سه‌ر ناوبراودا.
سه‌پاندنی ئه‌م سزایانه له‌لایه‌ن دادگای مۆسكۆ دوای ئه‌وه هات، تۆمه‌تی به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و سپیكردنه‌وه‌ی پاره به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی به‌سه‌ردا ئیڤانۆڤدا ساغ بووه‌وه.
هاوكات پێشتر داواكارانی گشتیی ڕووسیا داوایان كردبوو، ئیڤانۆڤ به 14 ساڵ و نیو زیندانیكردن سزا بدرێت به تاوانی به‌هه‌ده‌ردانی 2.75 ملیۆن دۆلار له كڕین و فرۆشتنی دوو كه‌شتی كه بۆ په‌ڕینه‌وه له گه‌رووی كیرچ دروست كرابوون، ئه‌مه جگه له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زیاتر له 50 ملیۆن دۆلاری بانكێكی ئه‌و وڵاته.
دادگاییكردنی ئیڤانۆڤ له كۆتاییه‌كانی مانگی ئاداره‌وه ده‌ستی پێ كرد، ئه‌مه‌ش كه‌متر له ساڵێك دوای ده‌ستگیركردنی له مانگی نیسانی 2024.
ئه‌وكات حكومه‌تی ڕووسیا ده‌ستی كردبوو به پاكتاوكردنێكی فراوان له وه‌زاره‌تی به‌رگریدا، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سێرگی شۆیگو وه‌زیری به‌رگریی دوورخرایه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە