05/07/2025 333 جار خوێنراوەتەوە

فلیک گرێبەستکردنی لەگەڵ یاریزانێکی دیاری خولی ئیتاڵی ڕەت کردووەتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستکردنی لەگەڵ دینزل دومفرێسی بەرگریکاری ئینتەرمیلان ڕەت کردووەتەوە.

 لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاکو ناوەڕاستی مانگی حەوت مەرچی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی دومفرێس بۆ 25 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانەکانی دەرەوەی ئیتاڵیا کرا بووە و باس لەوە دەکرا بەرشەلۆنە هەوڵی بۆ داوە.

ڕۆژنامەی ماڕکا بڵاوی کردووەتەوە، بەرپرسانی یانە کەتەلۆنییەکە ئەگەری هێنانی دومفرێسی بەرگریکاری هۆڵەندییان ڕەت کردووەتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەداوە، فلیکی ڕاهێنەر پێیوایە بژاردەی کۆندی بۆ بەرگری ڕاست کێشەی نییە و هەریەک لە ئیرک گارسیا و هیکتۆر فۆرتیش وەک یەدەگی کۆندێ سوودیان لێوەردەگرێت و ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە بە تەواوی متمانەی بەو سێ یاریزانە هەیە و نایەوێت یاریزانی نوێ بۆ بەرگری باڵی ڕاست بگوازێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    دیشامپ لە بارەی یارییەکەی عێراقەوە هۆشداری تووند بە یاریزانەکانی دەدات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    جولیان ئالڤارێز بڕیاریی کۆتایی خۆیداوە

  • پێش 2 هەفتە

    کریستیانۆ بۆ مۆندیال هەڕەشە دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    وادەی ناساندنی مۆرینیۆ و پلانی هاوینەی ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    هەشت برا کە لە مێژووی جامی جیهانیدا تۆڕی گۆڵیان هەژاندووە

  • پێش 3 هەفتە

    بەرشەلۆنە گرێبەستکردنی لەگەڵ هێرشبەرێکی گەورە ڕەت کردووەتەوە

  • پێش 3 هەفتە

    بەرشەلۆنە جێگرەوەی هانسی فلیکی دەستنیشان کردووە

  • پێش 3 هەفتە

    گابرێل سوپاسی هاندەرانی ئارسیناڵ و هاوتیمەکانی دەکات

سەرەتا