18 کاتژمێر پێش ئێستا
627 جار خوێنراوەتەوە
مامۆستا فاتیح: بەرپرسى دز و گەندەڵ بەبێ پاسەوانى زۆر ناوێرێت بەڕێگاشدا بڕوات و ئازاد نییە
پەیام
دواى دوورخستنەوەى لە وتاردان، ئەمڕۆ مامۆستا فاتیح شارستێنی لە ماڵەوە و لەڕێگەى فەیسبووکى خۆیەوە وتارى هەینیی پێشكەشکرد و باسى لە کۆیلە کردن کرد کە دەسەڵاتدارانى هەرێم بە بەرنامە کار بۆ کۆیلە کردنى چین و توێژەکانى کۆمەڵگە دەکەن.
ئاماژەى بەوەشکرد: دەسەڵاتداران بەناوى ئازادییەوە پشتگیریی لە بەرەڵایی و بێدینی دەکەن بەڵام لەڕاستیدا ئەوە کاولکردن و بە کۆیلە کردنە.
وتیشى "بەرپرسى دز و گەندەڵ چەندە پۆستەکەى باڵا بێت ئازاد نییە، لە ترساندا جامى ئوتومبێلەکانى ڕەشکردووە و وەکو دڵى ڕەشى و ناوێرێت بەبێ پاسەوانى زۆر وەک خەڵکى ئاسایی بەڕێگادا بڕوات و بچێتە ناو بازاڕ، لەبەرئەوە ئەو جۆرە بەرپرسانە کۆیلەن و ئازاد نیین".
مامۆستا فاتیح شارستێنی پێشنوێژ و وتارخوێنە و ماوەیەكە لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی ڕەشید لە شاری سلێمانی وتاری هەینی پێشكەش دەكات، پێشتریش بەر لەوەی ڕوو بكاتە هەولێر، لە شارۆچكەی پیرەمەگروون وتاری پێشكەش دەكرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە