23/08/2025
265 جار خوێنراوەتەوە
نەتەوەیەكگرتووەكان داوای گرتنەبەری ڕێكاری بەپەلە دژی برسێتیی غـ.ەززە دەكات
پەیام
بەرپرسێكی نەتەوە یەكگرتووەكان داوای گرتنەبەری ڕێكاری بەپەلە دژی برسێتیی غەززە دەكات و دەڵێت: ئەمە یەكەم جارە برسێتی بگاتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
جان مارتن باوەر، بەڕێوەبەری شیكاریی ئاسایشی خۆراك لە بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:برسێتی بریتییە لە بێبەشكردنی توندی خەڵك لە خۆراك، هەروەها بەدخۆراكیی توند و بەرفراوان و ڕوودانی مردن بەهۆی برسێتییەوە. هەموو ئەم نیشانانەش لە كەرتی غەززە ڕوویان داوە.
ڕاشیگەیاند: ئەمە یەكەمجارە برسێتی بەم شێواز و ئاستە دەگاتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمە ساتێكی مێژووییە، پێویستە ڕێكاری بەپەلە بگیرێتە بەر بۆ چارەسەركردنی.
ئەم لێدوانەش دوای ئەوە هات،ـ دوێنێ دەستپێشخەریی جیهانی بۆ پۆلێنبەندیی ئاسایشی خۆراك كە 21 ڕێكخراوی دیاری جیهانی لەخۆ دەگرێت ڕایگەیاند: حاڵەتی برسێتی لە شاری غەززە بەرپا بووە، تا كۆتایی مانگی داهاتوویش برسێتیی تەواوەتی دەگاتە پارێزگاكانی دێر بڵح و خان یونس لە ناوەڕأست و باشووری كەرتەكە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە