21/09/2025 480 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ كرد

پەیام

لە ڕاگەیەنراوێكیدا، وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ ئاشكرای كرد "فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەت ڕێوشوێنەكانی پارەداركردنی مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگى ئەیلوول/9 ى دەستپێكرد".

لە ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵدا ئەوەش هاتووە كە "پارەداركردنی مووچەی مانگى ئەیلوول پاش تەواوبوونی سەرجەم ڕێوشوێنەكانی پەیوەست بە پڕۆسەی ڕێكخستنی خەرجكردنەوە دێت".

دارایی فیدڕاڵ داوای لە سەرجەم یەكەكانی خەرجیی وەزارەت و پارێزگا و لایەنە ناپەیوەندارەكان كرد بۆ تەواوكردنی ڕێوشوێنەكانی پارەداركردنی مووچە سەردانی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەت بكەن و ڕەچاوی پابەندبوون بە پێویستییەكانی تایبەت بە خەركردنی مووچە بكەن.

خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆ لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدڕاڵیی عێراقەوە لەكاتێكدایە لە هەرێمی كوردستان هێشتا مووچەی مانگەكانی حەوت و هەشت خەرج نەكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەستگیرکردنی چەند گرووپێکی سەر بە ئۆکرانیا لە عێراق

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی عێراق سەرجەم هێزەكان لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا كۆدەكاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دەروازەی عەبدەلی سنووری كوێت لەگەڵ عێراق كرایەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق لە هەوڵدایە بۆرى نەوت بۆ سەر دەریای سپی ناوەڕاست ڕابکێشێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی نەوتی عێراق داوای زیادكردنی هەناردە و ڕێگەی جێگرەوە دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتە نانەوتییەكانی عێراق گەیشتە 16% و ڕیكۆردێكی مێژوویی تۆمار كرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران هێشتا وەڵامى عەلى زەیدى بۆ پاراستنی نەوتی عێراق نەداوەتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکوەزیرانی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه‌ نێوه‌ندگیری له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێراندا كردبێت

سەرەتا