22/09/2025 354 جار خوێنراوەتەوە

بانكی ناوەندیى عێراق: تا ساڵێکى تر مامەڵەی كاش لە فەرمانگە حكومییەكاندا نامێنێت

پەیام 

بانكی ناوەندیی عێراق پێشبینی دەكات تا مانگی تەمموزی 2026 مامەڵەی كاش لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت و ژمارەیەك دامەزراوەی دیكە نەمێنێت.

د.سەرخام موسا، بەڕێوەبەری چاودێریی دامەزراوە داراییەكانی بانكی ناوەندی، رایگەیاندووە"بانكی ناوەندی لە چوارچێوەی یاسا و ڕێساكان و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆكوەزیرانی عێراق و پسپۆڕانی دیكە، پێشكەوتنی لە بواری پارەدانی ئەلیكترۆنی بەدەستهێناوە".

ئاماژەی بەوەشكرد، "ترلیۆنان دینار بەشێوەی ئەلیكترۆنی خەرجكراوە، ئەمە جگە لەوەی بەتەواوەتی مامەڵەی كاش لە فەرمانگەكانی وەزارەتی ناوخۆدا نەماوە و بووە بە ئەلیكترۆنی".

بەرپرسەكەی بانكی ناوەندی راشیگەیاند، ئەزموونەكە بۆ هەموو وەزارەتەكانی حكومەت درێژ دەكرێتەوە. ئاماژەی بەوەشكردووە، "زیاتر لە دەستپێشخەرییەك هەیە بۆ هاندانی دامەزراوە حكومییەكانی دیكە بۆ وەرگرتنی چوارچێوەی پارەدانی دیجیتاڵی".

هەروەها راشیگەیاند، بەپێی خەمڵاندنەكانمان "لە مانگی تەمموزی ساڵی داهاتوودا بە تەواوی دەستبەرداری مامەڵەی نەختینەیی لە دامودەزگاكانی دەوڵەت دەبین و بە تەواوی دەبێتە ئەلیكترۆنی".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەندێك لە گروپەكان ئامادەییان بۆ چەكدانان دەربڕیوە و سێ گروپیش ڕەتیدەكەنەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. ڕۆژانە 40 ملیۆن لیتر بەنزین بۆ پڕكردنەوەی خواست دابین دەكرێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    بە تۆمەتی گەندەڵی بەرپرسێكی وەزارەتی نەوتی عێراق دەستگیر كرا

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    حیزبوڵڵای عێراق: هەر گرووپێک چەک دابنێت ئەرکەکانیان ئەنجامدەدەین

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواین تەرمی ڕووداوی خنكانە بەكۆمەڵەكەی سەر ڕووباری دیجلە دەرهێنرایەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدى گوێ لە گرووپە چەکدارەکان ناگرێت و دەڵێت دەبێت چەک بە دەستی دەوڵەتەوە بێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق بەڵێنیدا شایستە داراییەكانی جووتیاران دوای جەژن خەرجبکات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    لە ئاكامی تەقینەوەی مینێک سێ ئەندامی دژەتیرۆری عێراق كوژران

سەرەتا