2 رۆژ پێش ئێستا
137 جار خوێنراوەتەوە
رۆیته‌رز: دوو كۆمپانیا هێشتا ڕه‌زامه‌ندی كۆتاییان نه‌داوه
په‌یام
ئاژانسی ڕۆیته‌رز ورده‌كاری له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنه سێ قۆڵیه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و كۆمپانیاكانی نه‌وت و كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت بڵاو ده‌كاته‌وه.
دوو سه‌رچاوه‌ی ئاگادار له دانوستانه‌كان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز ئاشكرایان كرد، بڕیاره ئه‌مڕۆ ده‌ست به ڕێكاره ته‌كنیكییه‌كان بكرێت بۆ ئاماده‌كردنی بۆرییه‌كان و پێشبینیش ده‌كرێت له ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوودا هه‌نارده‌كردن ده‌ستپێبكاته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م ڕێككه‌وتنه، كۆمپانیا گه‌وره‌كانی "دی ئێن ئۆ" و "گه‌نه‌ڵ ئینێرجی" ڕه‌زامه‌ندیی كۆتاییان له‌سه‌ر پیشنیازه‌كه نیشان نه‌داوه، به‌هۆی بوونی قه‌رزی پێشوویان لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به ڕاده‌ستكردنی لانیكه‌م 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا به كۆمپانیای سۆمۆ، 50 هه‌زار به‌رمیلی دیكه بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆ گله ده‌داته‌وه.
به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه، 16 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژمارێكی بانكی و به شێوه‌یه‌كی گونجاو به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنه‌ران دابه‌ش ده‌كرێت، داهاته‌كه‌ی دیكه‌ی بۆ كۆمپانیای سۆمۆ ده‌چێت.
ڕۆیته‌رز ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه تا ئێستا چۆنیه‌تی دانه‌وه‌ی نزیكه‌ی ملیارێك دۆلار قه‌رزی كۆن كه له نێوان ئه‌یلوولی 2022 و ئازاری 2023 كه‌ڵه‌كه بووه، دیارینه‌كراوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە