2 رۆژ پێش ئێستا
115 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له كۆبوونه‌وه‌دایه و پرسی مووچه و ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم تاوتوێ ده‌كات
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌دایه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت له‌باره‌ی داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێم تاووتوێ بكات و بڕیاری له‌سه‌ر بدات.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت، تێیدا چه‌ند پرسێكی تاووتوێ ده‌كرێن.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت یه‌كێك له پرسه‌كان، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت بێت كه له‌باره‌ی ناكۆكی نێوان هه‌رێم و به‌غداد له‌سه‌ر داهاتی نانه‌وتی ئاماده‌ی كردووه.
به‌پێی وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت، بڕی داهاتی ڕاده‌ستكراو به‌م جۆره ده‌بێت، 100%ی رسوماتی ده‌روازه سنوورییه‌كان و 50%ی گومرگ له هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵی ده‌كرێت.
تا ئێستا ڕوون نییه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پرسی داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێم یه‌كلایی ده‌كاته‌وه و بڕیار له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌دات.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، له مانگی 10 نزیك ده‌بینه‌وه، تا ئێستا فه‌رمانبه‌ران مووچه‌ی مانگه‌كانی حه‌وت و هه‌شت و نۆیان وه‌رنه‌گرتووه، فه‌رمانبه‌رانیش به‌تایبه‌ت مامۆستایان هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر له‌وه زیاتر مووچه‌كانیان دوابكه‌وێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە