2 رۆژ پێش ئێستا
132 جار خوێنراوەتەوە
خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی حه‌وت به‌نده به رێكه‌وتنی سێقۆڵییه‌وه
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی حه‌وتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی دا.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د شیاع سوودانی كۆ بووه‌وه و تێیدا بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی حه‌وتی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی حه‌وتی هه‌رێم له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێككه‌وتنه‌كه بووه له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت له‌نێوان هه‌رێم و عێراق و كۆمپانیاكان.
هاوكات جگه له‌وه‌ی ده‌بێت به‌زووترین كاتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ست پێ بكاته‌وه، پێویسته هه‌رێم بۆ ئه‌م مانگه‌ش 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ بۆ مانگی حه‌وت ڕاده‌ستی به‌غداد بكات.
هه‌رچه‌نده ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی داوه، به‌ڵام دیارنییه كه‌ی ده‌ست به ڕێكاره‌كانی ناردنی پاره بۆ هه‌رێم ده‌كرێت و ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت.
به‌پێی لێدوانی به‌شێك له به‌رپرسانی به‌غداد و هه‌رێم، پێده‌چێت له 48 كاتژمێری داهاتوودا هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌ڕێی كۆمپانیای سۆمۆوه ده‌ست پێ بكاته‌وه، پاشان چاره‌نووسی مووچه‌ی مانگه‌كانی داهاتوو یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە