2 رۆژ پێش ئێستا
183 جار خوێنراوەتەوە
سۆمۆ: نزیكین له ڕێكه‌وتن و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه
كۆمپانیای سۆمۆ نزیكبوونه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
عه‌لی نزار، به‌ڕێوه‌به‌ری سۆمۆ، به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا كه هه‌وڵێكی زۆر دراوه بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێك له نێوان هه‌ردوو لادا، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم و كۆمپانیا جیهانییه‌كان كه له هه‌رێم نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنن.
نزار دووپاتیكرده‌وه كه لایه‌نه‌كان گه‌یشتوونه‌ته میكانیزمێكی تۆكمه بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه و ده‌ستپێكردنی بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی به‌رهه‌مهاتوو.
ناوبراو وتیشی: ڕێككه‌وتنه‌كه گه‌یشتووه‌ته قۆناغه‌كانی كۆتایی و چاوه‌ڕێی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ناردن ده‌كه‌ن دوای ته‌واوكردنی ورده‌كارییه‌كان و به نووسین تۆماركردنی هه‌ندێك خاڵ، هه‌روه‌ك جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه كۆمپانیا جیهانییه‌كان پێویستیان به دڵنیایی هه‌یه له‌باره‌ی وه‌رگرتنی شایسته دارایه‌كانیان دوای هه‌نارده‌كردن، سۆمۆش كاری له‌سه‌ر دڵنیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیا عێراقیه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه بڕیاره حكومه‌ت به‌م زووانه واده‌ی واژۆكردنی فه‌رمی ڕێككه‌وتنه‌كه و ده‌ستپێكردنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم ڕابگه‌یه‌نێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە