2 رۆژ پێش ئێستا
111 جار خوێنراوەتەوە
دی ئێن ئۆ: پێشوازی له ڕێكه‌وتن ده‌كه‌ین
په‌یام
كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نه‌رویجی ده‌ڵێت، پێشوازی له‌و هه‌واڵانه ده‌كات كه باس له ڕێككه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق هه‌ندێك له كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نه‌وت ده‌كات بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌ڕێی بۆری نه‌وتیی عێراق - توركیا.
كۆمپانیاكه له ڕاگه‌یه‌نرواێكدا ده‌ڵێت: ئێمه هه‌میشه ئاماژه‌مان به‌وه كردووه په‌رۆشین بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت، به‌ڵام ده‌بێت به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه یاسایی و ئابووریانه بێت كه له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌مانه و گه‌ره‌نتی پێدانی پاره‌ی تێچووی هه‌نارده‌ی ڕابردوو و داهاتووی نه‌وت ده‌كه‌ن.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش ده‌كات، كۆمپانیای دی ئێن ئۆ جیاوازه له كۆمپانیا بیانییه‌كانی دیكه له هه‌رێم، به جۆرێك ئه‌وان گه‌وره‌ترین كۆمپانی به‌رهه‌مهێنه‌رن، ده‌شڵێت: قه‌رزه‌كانی ئێمه لای حكومه‌تی هه‌رێم زۆر له قه‌رزی كۆمپانیاكانی دیكه زیاتره، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئه‌گه‌ری زیانبه‌ركه‌وتن به داهاتیان له داهاتوودا زیاتره له كۆمپانیاكانی دیكه.
كۆمپانیای دی ئێن ئۆ ده‌شڵێت: پێشنیازمان بۆ هه‌ولێر كردووه كه ئه‌م كێشه‌یه بخاته به‌رباس و چاره‌سه‌ری خێرا و ئاسانی بۆ بدۆزرێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە