1 رۆژ پێش ئێستا 132 جار خوێنراوەتەوە

سالیبا نزیکە لەوەی ڕیاڵ مەدرید نائومێد بکات

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

ویلیام سالیبای فەرەنسی ڕەزامەندی نیشان داوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئارسیناڵی لەندەنی نوێ بکاتەوە.

 ئارسیناڵ لە وەرزی ڕابردووەوە بەردەوام دەیەوێت گرێبەستی بەرگریکارەکەی نوێ بکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین جار گفتوگۆی لەگەڵ بریکاری یاریزانەکە ئەنجام داوە.

بەپێی زانیارییەکانی دەیڤد ئۆرنشتاینی ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی زەئەتلەتیک، لە مانگی هەشتی ڕابردوو کارگێڕی ئارسیناڵ پێشنیارێکی نوێیان بۆ سالیبای 24 ساڵ کردووە، ئەم پێشنیارە لە ڕووی شایستەی داراییەوە باشتربووە لە پێشنیارەکانی وەرزی ڕابردوو، هەر لەبەرئەوەش بووە لە چەند هەفتەی ڕابردوو سالیبا لەگەڵ بریکارەکەی هەڵسەنگاندنیان بۆ کردووە و قبوڵیان کردووە بەم ئۆفەرە نوێیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

سەرچاوەکە باس لەوە دەکات، ئەگەر پێشهاتی نوێ نەیەتە پێش، ئەوا لە مانگی داهاتوو ئەگەری زۆرە بە فەرمی سالیبا واژوو لەسەر بۆندە نوێیەکەی بکات.

 

بەپێی میدیاکانی ئیسپانیا، ماوەیەکی زۆرە یانەی ڕیاڵ مەدرید گواستنەوەی سالیبای بە ئامانج گرتووە و پلانیان هەیە هاوینی 2027 پاش تەواوبوونی گرێبەستەکەی بیگوازنەوە.

سالیبا لە هاوینی 2022 پاش تەواوبوونی ماوەی خواستنەکەی لەگەڵ مارسیلیا گەڕایەوە ئارسیناڵ و ڕاستەوخۆ ئارتێتا وەک یاریزانی سەرەکی پشتی پێ بەستووە و تاکو ئێستاش بەشداری 139 یاری ئەو یانەیەی کردووە و حەوت گۆڵ و سێ ئەسیستی هەیە.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئانچلۆتی هۆکاری دوورخرانەوەی لە ڕاهێنەری چێڵسی ئاشکرا کرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    یوفا دژی ئیسڕائیل و لە بەرژەوەندی غەززە بڕیارێکی گرنگ دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سالیبا نزیکە لەوەی ڕیاڵ مەدرید نائومێد بکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕافایل لیاو: پەیوەندیکردم بە ئینتەرمیلانەوە ڕەت کردەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئومتیتی: دێمبڵی قەدری بەرشەلۆنەی نەدەزانی

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    پێدری: هەر لە لاویەوە درێسی بەرشەلۆنەم لەبەر کردووە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    گواردیۆلا توانج لە هەمووان دەدات

  • پێش 1 هەفتە

    ڕۆدریگۆ: دەزانم ئالۆنسۆ شێوازی یاریکردنی تیپەکەی گۆڕیوە

سەرەتا