1 رۆژ پێش ئێستا
128 جار خوێنراوەتەوە
گواردیۆلا توانج لە هەمووان دەدات
پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها
پێپ
گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی باس لە خەرجییەکانی هەردوو
یانەی ئارسیناڵ و لیڤەرپووڵ دەکات و بە توانجەوە ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر نازناوی
پرێمەرلیگ ببەنەوە بەهۆی ئەو پارە زۆرەوەیە کە لەم هاوینەدا خەرجیان کردووە.
ئێوارەی
یەکشەممە یانەی مانچستەر سیتی لە هەفتەی پێنجەمی پرێمەرلیگ دەبێتە میوانی ئارسیناڵ،
سەبارەت بەو یارییە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانییەکەیدا گواردیۆلا سەرەتا وتی: ئارتێتا ڕاهێنەرێکی
نایاب و ناوازەیە، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا تیپەکەی زۆر بەهێزتر بووە. ئارسناڵ
یەکێکە لە تیپە سەختەکانی ئەمڕۆی ئەوروپا، تیپێکی تۆکمە لە بەرگرییەوە تا هێرشبردن،
خێران و لە تۆپە جێگیرەکاندا زۆر نایابن، تیپێکی بێ کەموکوڕییە.
لە
بەردەوامی قسەکانیدا گواردیۆلا توانجی لەوانە دا کە کاتی خۆی ڕەخنەی لە لە
بازاڕکردنی یانەکەی گرتووە و وتی: تەنیا دەمەوێت بە هاوڕێکەم بڵێم، میکێل ئارتێتا،
ئەگەر نازناوی [پرێمەرلیگ] ببەیتەوە ئەوە تەنیا بەهۆی خەرجییەکانی یانەکەوە دەبێت،
نەک لەبەر ئەوەی زۆر کاری کردووە، هەروەها لیڤەرپووڵیش ئەگەر سلۆت جارێکی دیکە نازناوەکە
بباتەوە، ئەوە لەبەر ئەوەیە کە پارەیەکی زۆری خەرج کردووە، ئایا ئەوە ڕاستە؟ چونکە
تەنیا مانچستەر سیتی نییە کە ئەوەی کردووە، کەواتە هەموو یانەکان ئێستا ئەوە دەکەن،
دەتوانم بیڵێم ئەوەیە کە ئەوان ژیر بوون، ئەوەی پێیان وایە دەتوانن بیکەن خەرجیان
کردووە، بۆ ئەوەی ڕکابەری باشترینەکانی پریمەرلیگ بکەن.
لە
کۆتایدا پێپ سەبارەت بە ململانێی نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ لێزانانە وەڵامی
دایەوە و باسی لەوە کرد، لە زۆربەی وەرزەکانی پریمەرلیگدا لە مانگی 12دا لە دوای لیڤەرپوول
و ئارسناڵەوە بوون، بەڵام لە کۆتاییدا
نازناوەکەیان بەدەستهێناوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە