11 کاتژمێر پێش ئێستا
42 جار خوێنراوەتەوە
پێدری: هەر لە لاویەوە درێسی بەرشەلۆنەم لەبەر کردووە
پەیام سپۆڕت - دروود محەمەد
پێدری
ئیسپانی و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بەرشەلۆنە ئاماژە بەوە دەکات، هەر لە لاویەوە
درێسی یانە کەتەلۆنییەکەی لەبەر کردووە.
لە
میانەی لێدوانێکدا سەرەتا پێدری باسی لە سەختترین بەرگریکار کرد کە لە ژیانی وەرزشیدا
ڕووبەڕووی بووەتەوە و وتی: لە تەلەفیزۆندا ڤان دایک زۆر گەورە دەردەکەوێت، بەڵام لە
یاریگادا زۆر لەوە گەورەترە و زاڵبوون بەسەریدا زۆر شتێکی قورسە.
ئەستێرەکەی
یانە کەتەلۆنییەکە وتیشی: خراپترین سات بۆ من ئەو قۆناغە بوو کە تووشی پێکان بووم،
چونکە زۆر کاتێکی سەخت بوو، بەڵام خۆشبەختانە ئێستا زۆر تەندروستم.
لە
بەردەوامی قسەکانیدا یاریزانە ئیسپانییەکە باس لە نهێنی ئاهەنگگێڕانی بۆ گۆڵەکانی
دەکات و ئەوە ئاشکرا دەکات، ئەو بۆ باوکی ئاهەنگ دەگێڕێت، ڕۆژێک لە ماڵەوە لەگەڵیدا
نانی خواردووە و بڕیاری داوە گۆڵەکانی بۆ ئەو تەرخان بکات، چونکە لە منداڵییەوە باوکی
هەمیشە لە تەنیشتی بووە، هەروەها بەو پێیەی هەموو خێزانەکەی چاویلکە لەچاو دەکەن بیرۆکەی
ئەو شێوازە ئاهەنگێڕانەی بۆ هاتۆتە ئاراوە.
لە
کۆتایدا پێدری دەڵێت: یاریکردن بە درێسی بەرشەلۆنەوە شتێکی باوەڕپێنەکراو بوو، خەونێک
بوو هاتە دی، بەڵام هەر لە لاویەوە لە هەموو شوێنێک درێسی بەرشەلۆنەم لەبەر کردووە،
بۆیە یاریشم بۆ بەرشەلۆنە کرد، چونکە بە باشترین تیپی جیهانم زانی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە