1 رۆژ پێش ئێستا 125 جار خوێنراوەتەوە

ڕافایل لیاو: پەیوەندیکردم بە ئینتەرمیلانەوە ڕەت کردەوە

پەیام سپۆڕت - دروود محەمەد

 

ڕافایل لیاوی پۆرتوگالی و هێرشبەری یانەی ئەیسی میلان ئاشکرای کرد، پەیوەندیکردنی بە یانەی ئینتەرمیلانەوە ڕەت کردووەتەوە.

  لە میانەی لێدوانێکدا سەرەتا لیاو وتی: هاوینی 2019 کاتێک لە یانەی لیل بووم ڕۆژێک بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە هاتە لام و پێی ڕایگەیاندم، نزیک بووینەتەوە لەوەی تۆ بە یانەی ئینتەر میلان بفرۆشین، بەڵام من ڕەتم کردەوە و پێم وت، وەرزێکی باشم بەسەر بردووە و لە یانەکە ئاسوودەم و دەمەوێت بۆ وەرزێکی دیکەش بمێنمەوە بۆ ئەوەی ناوبانگێکی باش بۆ خۆم بنیات بنێم.

 لیاو ئەوەش دەخاتە ڕوو، بەرێوەبەری لیل پێی ڕاگەیاندووە، ئینتەر 49 ملیۆن یۆرۆیان پێ داون و ئەو گرێبەستە دەرفەتێکی باشە بۆ یانەکەیان و ئەو بڕە پارەیە زۆر باشە بۆ ئەوان، بەڵام من وتم، نەخێر من ئامادە نیم ڕوو لە یانەی ئینتەر میلان بکەم.

لە بەردەوامی قسەکانیدا یاریزانە پۆرتوگالییەکە دەڵێت، دوای چەند هەفتەیەک بەرپرسانی یانەکە هاتنەوە لام و پێیان وتم، میلان ئارەزووی گواستنەوەی تۆ دەکەن، لەو بارەیەوە تۆ دەڵێت چی، منیش لە وەڵامدا وتم، بەڵێ ئەگەر بۆ گواستنەوەی من ئۆفەر پێشکەش بکەن ئەوا ڕاستەوخۆ قبوڵی دەکەم، ئەوەبو ماڵدینی قسەی لەگەڵ کردم و منیش زۆر بە ئاسانی ڕازی بووم ڕوو لە ڕۆسێنێری بکەم.

لە کۆتایی قسەکانیدا ڕافایل لیاو دەشڵێت: ناتوانیت بە یانەی ئەیسی میلان بڵێیت نەخێر، چونکە حەوت نازناوی چامپیۆنسلیگی هەیە و تەنیا ڕیاڵ مەدرید نازناوەکانی لە میلان زیاترە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕافایل لیاو: پەیوەندیکردم بە ئینتەرمیلانەوە ڕەت کردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئومتیتی: دێمبڵی قەدری بەرشەلۆنەی نەدەزانی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پێدری: هەر لە لاویەوە درێسی بەرشەلۆنەم لەبەر کردووە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    گواردیۆلا توانج لە هەمووان دەدات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆدریگۆ: دەزانم ئالۆنسۆ شێوازی یاریکردنی تیپەکەی گۆڕیوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    فلیک بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنسلیگ هاندەرانی بەرشەلۆنە نیگەران دەکات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مباپێ: ئالۆنسۆ داوایەکی لێکردووین

  • پێش 1 هەفتە

    هەڵبژاردەکەی هالاند هەڵوێستێکی جوان بەرانبەر خەڵکی غەززە نیشان دەدات

سەرەتا