18 کاتژمێر پێش ئێستا 107 جار خوێنراوەتەوە

ئەكسیۆس: گەیشتن بە ڕێكەوتنی ئاگربەست نزیكە

پەیام 

بەپێی سەرچاوە ئەمریكی و زایۆنییەكان گەیشتن بە ڕێكەوتنی ئاگربەست نزیكە و شاندی ئەمریكی پلانەكەی تڕەمپیان ڕادەستی دەسەڵاتدارانی قەوارەی زایۆنی كردووە.

بەپێی ئەوەی ماڵپەڕی ئەكسیۆسی ئەمریكی بڵاوی كردووەتەوە: ستیف ویتكۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جارید كۆشنەر، زاوای تڕەمپ كە هەردووكیان جوولەكەن، بۆ ماوەی شەش كاتژمێر لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆكوەزیرانی قەوارەی زایۆنی لەبارەی ئاگربەستەوە گفتوگۆیان كردووە.

بەپێی سەرچاوە ئەمریكییەكە "كۆبوونەوەكە لە نیویۆرك ئەنجام دراوە و شاندە ئەمریكییەكە پلانەكەی تڕەمپیان بۆ ئاگربەست و ڕاگرتنی جەنگی سەر كەرتی غەززە لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی قەوارەی زایۆنی تاوتوێ كردووە و خواستی تڕەمپیان بۆ ڕاگرتنی جەنگ بە نەتەنیاهوو ڕاگەیاندووە".

ئەكسیۆس لە سەرچاوەیەكی باڵای ئەمریكییەوە، گواستوویەتییەوە: ئەمریكا و ئیسڕائیل لەبارەی ئاگربەستەوە لێك نزیكن و خاڵە ناكۆكەكانیان كەمترە، بەڵام ڕازییبوونی حەماسیش بە ئاگربەستەكە گرنگە كە هێشتا ئەوە ڕانەگەیەنراوە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆشكی سپی: پلانەکەى ترەمپ پەسەندبکرێت دەستبەجێ جەنگ لە غـ.ەززە ڕادەوەستێت

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    پڕۆسەی برسیكردن و بۆردومانكردنی كەرتى غـ.ەززە بەردەوامە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لە سێدارەدانی كەسێكی دیكەی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل ئاشكراكرد

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    "فەلەستینییەكان تۆنی بلێرـیان وەك سەرۆكی ئیدارەی كاتی لە كەرتی غـ.ەززە قبوڵ نییە"

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیژنەیەكی پەرلەمانی ئیسرائیل پڕۆژەیاسای لەسێدارەدانی زیندانییە فەڵەستینییەكانی پەسەندكرد

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    كڵێساكانی فەلەستین: نەتەنیاهوو چەواشەکاریی دەكات و سیاسەتی پاكتاوكردن پیادە دەكات

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: دانوستانەكانی كۆتاییهێنان بە جەنگی سەر غــ.ەززە زۆر بە باشی دەڕۆن

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەكسیۆس: گەیشتن بە ڕێكەوتنی ئاگربەست نزیكە

سەرەتا