15 کاتژمێر پێش ئێستا 135 جار خوێنراوەتەوە

"فەلەستینییەكان تۆنی بلێرـیان وەك سەرۆكی ئیدارەی كاتی لە كەرتی غـ.ەززە قبوڵ نییە"

پەیام 

بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، فەلەستینییەكان تۆنی بلێریان وەك سەرۆكی ئیدارەی كاتی لە كەرتی غەززە قبوڵ نییە.

حوسام بەدران ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، ڕایگەیاند: تۆنی بلێر سەرۆكوەزیرانی ‏پێشووتری بەریتانیا، لای فەڵەستینییەكان كەسێكی پەسەند كراو نییە.

ڕاشیگەیاندووە: "تۆنی بلێر كەسێكی خراپە و دەبێت بەهۆی ئەو تاوانانەی لە جەنگی عێراق لە ساڵانی ‏‏(2003- 2011) ئەنجامی داون، لەلایەن دادگای نێودەوڵەتییەوە دادگایی بكرێت.

جەختی لەوەش كردووەتەوە، گەلی فەڵەستین توانای خۆبەرێوەبردنی هەیە و وتوویەتی: "ئێمە ‏ئەزموونی باشمان هەیە و دەتوانین پەیوەندییەكانمان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و جیهاندا، بەڕێوە ‏ببەین.

لەبارەی پرسی ئاگربەستیشەوە بەرپرسەكەی حەماس ڕایگەیاندووە، تا ئێستا، هیچ پێشنیازێكی نوێیان لەبارەی ئاگربەست لە كەرتی غەززە، بەدەست ‏نەگەیشتووە.

پێشتر ڕۆژنامەی "هائارتز"ی ئیسرائیلی لە سەرچاوەیەكی سیاسیی عەرەبەوە بڵاوی‏كردبوویەوە، ئیدارەی ئەمریكا پلانێكی داڕشتووە، كە تۆنی بلێر وەك سەرۆكی ‏ئیدارەیەكی كاتی بۆ بەڕێوەبردنی كەرتی غەززە، دەستنیشانكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆشكی سپی: پلانەکەى ترەمپ پەسەندبکرێت دەستبەجێ جەنگ لە غـ.ەززە ڕادەوەستێت

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    پڕۆسەی برسیكردن و بۆردومانكردنی كەرتى غـ.ەززە بەردەوامە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لە سێدارەدانی كەسێكی دیكەی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل ئاشكراكرد

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    "فەلەستینییەكان تۆنی بلێرـیان وەك سەرۆكی ئیدارەی كاتی لە كەرتی غـ.ەززە قبوڵ نییە"

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیژنەیەكی پەرلەمانی ئیسرائیل پڕۆژەیاسای لەسێدارەدانی زیندانییە فەڵەستینییەكانی پەسەندكرد

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    كڵێساكانی فەلەستین: نەتەنیاهوو چەواشەکاریی دەكات و سیاسەتی پاكتاوكردن پیادە دەكات

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: دانوستانەكانی كۆتاییهێنان بە جەنگی سەر غــ.ەززە زۆر بە باشی دەڕۆن

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەكسیۆس: گەیشتن بە ڕێكەوتنی ئاگربەست نزیكە

سەرەتا