17 کاتژمێر پێش ئێستا 133 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: دانوستانەكانی كۆتاییهێنان بە جەنگی سەر غــ.ەززە زۆر بە باشی دەڕۆن

پەیام 

سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت: دانوستانەكانی ئێستا سەبارەت بە پلانەكەی بۆ وەستاندنی جەنگ لە كەرتی غەززە زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێت.

ترەمپ لە لێدوانێكیدا بۆ میدیای عیبری ئاماژەی بەوە كردووە "پێشكەوتنێكی زۆر باش و بەرچاو هەیە سەبارەت بەو پلانە 21 خاڵییەی بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی كەرتی غەززە و ئازادكردنی دیلەكان پێشكەشی كردووە".

دەشڵێت: ئێمە لە قۆناغەكانی كۆتایی واژووكردنی ڕێككەوتنێكین لەنێوان ئیسرائیل و حەماس.

سەرۆكی ئەمریكا باس لەوەش دەكات "میكانیزمە پێشنیازكراوەكە ئەنجوومەنێكی نێودەوڵەتی و عەرەبی بە بەشداری دەسەڵاتی فەڵەستین، لەگەڵ حكومەتێكی تەكنۆكراتی ناوخۆیی لە غەززە، لەخۆ دەگرێت".

ترەمپ دەشڵێت: هێزێكی ئەمنیی تێكەڵاو لە فەڵەستینییەكان و ئەندامانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی پێك دەهێنرێت.

ترەمپ پێشتر لە پلاتفۆرمی كۆمەڵایەتیی "تروس" نووسیبووی: دانوستانەكانی غەززە بەرهەمدارن و چوار ڕۆژە بە چڕی بەردەوامن و هەلی ئەوەشمان هەیە ڕێككەوتنێكی ئاشتیی درێژخایەن بەدەست بهێنین.

ئاژانسی ڕۆیتەرزیش لەسەر زاری سەرۆكی ئەمریكاوە بڵاوی كردەوە: وەڵامێكی باشمان لە سەرانی ئیسڕائیل و عەرەب بۆ پلانە ئاشتییەكە بەدەست گەیشتووە.

بەپێی قسەی ترەمپ ڕێككەوتنەكە تەنیا بۆ كەرتی غەززە نییە، بەڵكو بە قسەی ئەو "بۆ ئاشتییەكی بەرفراوانە بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆشكی سپی: پلانەکەى ترەمپ پەسەندبکرێت دەستبەجێ جەنگ لە غـ.ەززە ڕادەوەستێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    پڕۆسەی برسیكردن و بۆردومانكردنی كەرتى غـ.ەززە بەردەوامە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لە سێدارەدانی كەسێكی دیكەی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل ئاشكراكرد

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    "فەلەستینییەكان تۆنی بلێرـیان وەك سەرۆكی ئیدارەی كاتی لە كەرتی غـ.ەززە قبوڵ نییە"

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیژنەیەكی پەرلەمانی ئیسرائیل پڕۆژەیاسای لەسێدارەدانی زیندانییە فەڵەستینییەكانی پەسەندكرد

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    كڵێساكانی فەلەستین: نەتەنیاهوو چەواشەکاریی دەكات و سیاسەتی پاكتاوكردن پیادە دەكات

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: دانوستانەكانی كۆتاییهێنان بە جەنگی سەر غــ.ەززە زۆر بە باشی دەڕۆن

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەكسیۆس: گەیشتن بە ڕێكەوتنی ئاگربەست نزیكە

سەرەتا