15 کاتژمێر پێش ئێستا 105 جار خوێنراوەتەوە

ئێران لە سێدارەدانی كەسێكی دیكەی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل ئاشكراكرد

پەیام 

دەسەڵاتدارانی ئێران لە سێدارەدانی كەسێكی دیكەیان بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ قەوارەی زایۆنی ئاشكرا كرد و ڕاشیانگەیاند: یەكێك لە سیخوڕە دیارەكان بووە.

ئاژانسی "میزان"ـی سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ئەوەی بڵاو كردەوە كە سیخوڕێكیان بەناوی "بەهمەن چوبی" كە یەكێك بووە لە سیخوڕە دیارەكانی قەوارەی زایۆنی لە ئێراندا، لەسێدارە داوە.

ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ئەوەی ڕاگەیاندووە: سیخوڕی ناوبراو پسپۆڕیی لە بواری داتابەیسدا هەبووە و دەستی بە داتای باڵای ئێران گەیشتووە و توانیویەتی هاكی بكات و بووەتە مایەی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئێران.

بەپێی ئەوەی ڕاگەیەنراوە "بەهمەن چوبی لە كۆمپانیایەكی تایبەتی بواری پەیوەندییەكان كاری كردووە و لەو ڕێگایەوە توانای دەستڕاگەیشتنی بە داتا و زانیاری گرنگ و پڕۆژە تایبەتییەكان هەبووە و لەگەڵ دەزگای هەواڵگری موساد هاوبەشیی پێ كردووە".

ئێران لەبارەی چۆنێتی كاركردنی سیخوڕەكەوە ڕایگەیاندووە: لەبەرانبەر پارەدا كاری بۆ دەزگای هەواڵگری زایۆنی كردووە و نۆ جار گەشتی دەرەوەی وڵاتی كردووە و 63 جاریش لەگەڵ كاربەدەستانی هەواڵگریی موساد كۆ بووەتەوە، ئەوە جگە لەوەی 95 جاریش بە ئۆنلاین كۆ بوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی دەزگا زایۆنییەكەدا كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆشكی سپی: پلانەکەى ترەمپ پەسەندبکرێت دەستبەجێ جەنگ لە غـ.ەززە ڕادەوەستێت

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    پڕۆسەی برسیكردن و بۆردومانكردنی كەرتى غـ.ەززە بەردەوامە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لە سێدارەدانی كەسێكی دیكەی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل ئاشكراكرد

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    "فەلەستینییەكان تۆنی بلێرـیان وەك سەرۆكی ئیدارەی كاتی لە كەرتی غـ.ەززە قبوڵ نییە"

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیژنەیەكی پەرلەمانی ئیسرائیل پڕۆژەیاسای لەسێدارەدانی زیندانییە فەڵەستینییەكانی پەسەندكرد

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    كڵێساكانی فەلەستین: نەتەنیاهوو چەواشەکاریی دەكات و سیاسەتی پاكتاوكردن پیادە دەكات

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: دانوستانەكانی كۆتاییهێنان بە جەنگی سەر غــ.ەززە زۆر بە باشی دەڕۆن

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەكسیۆس: گەیشتن بە ڕێكەوتنی ئاگربەست نزیكە

سەرەتا