16 کاتژمێر پێش ئێستا 112 جار خوێنراوەتەوە

كڵێساكانی فەلەستین: نەتەنیاهوو چەواشەکاریی دەكات و سیاسەتی پاكتاوكردن پیادە دەكات

پەیام

لیژنەی سەرۆكایەتیی كڵێساكانی فەڵەستین بە ڕاگەیەنراوێك وەڵامی چەواشەكارییەكانی سەرۆكی قەوارەی زایۆنی لەبارەی پاراستنی مەسیحییەكان دایەوە و ڕایگەیاند: ئیسرائیل بە بەرنامە بوونی مەسیحییەكانی لە فەڵەستین لەنێو بردووە.

لیژنەی سەرۆكایەتیی كڵێساكانی فەڵەستین بە ڕاگەیەنراوێك كە وێنەی كڵێسایەك و تانكێكی زایۆنی لە كەناری ڕۆژاوا نیشان داوە، دەڵێت: ستراتیژی ئیسڕائیل لە ناوچەكەدا بریتییە لە داگــیركاری، پاكتاوی ڕەگەزی، جیاكاری و كۆمەڵكوژی، لەژێر بنەمای ئەو سیاسەتەشدا بوونی مەسیحییەكانی لە فەڵەستین لەنێو بردووە.

لیژنەكە كە سەرپەرشتی تەواوی كڵێساكانی فەڵەستین دەكات، ڕایگەیاندووە: نەتەنیاهوو تاوانباری جەنگە و لەلایەن دادگای دادی نێودەوڵەتییەوە داوا كراوە، لەبارەی مەسیحییەكانی فەڵەستینەوە درۆ و چەواشەكاری بڵاو كردووەتەوە.

بەپێی ئەوەی مەسیحییەكانی فەڵەستین بڵاویان كردووەتەوە "لە سەردەمی داگیركاری فەڵەستین لەلایەن ئیسڕائیلەوە لە 1948 ڕێژەی مەسیحییەكان لە تەواوی فەڵەستین 12 پۆینت پێنج بووە، بەڵام ئێستا تەنها یەك پۆینت دووە".

هەروەها ڕاشگەیەنراوە: لە كاتی داگیركاریی فەڵەستین لە ساڵی 1948دا نزیكەی 90 هەزار مەسیحی ڕاگوێزراون، جگە لەوەش نزیكەی 30 كڵێسا داخراون، ئەوەش بەهۆی سیاسەتی پاكتاوكردن، چەوسانەوە و كۆچپێكردن كە ئیسرائیل پیادەی كردووە.

لیژنەی كڵێساكانی فەڵەستین ئەوەشیان ڕاگەیاندووە، لە سەرەتای جەنگی سەر كەرتی غەززەیشەوە 44 مەسیحی بە بەئامانجگرتنی ڕاستەوخۆ كوژراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆشكی سپی: پلانەکەى ترەمپ پەسەندبکرێت دەستبەجێ جەنگ لە غـ.ەززە ڕادەوەستێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    پڕۆسەی برسیكردن و بۆردومانكردنی كەرتى غـ.ەززە بەردەوامە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لە سێدارەدانی كەسێكی دیكەی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل ئاشكراكرد

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    "فەلەستینییەكان تۆنی بلێرـیان وەك سەرۆكی ئیدارەی كاتی لە كەرتی غـ.ەززە قبوڵ نییە"

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیژنەیەكی پەرلەمانی ئیسرائیل پڕۆژەیاسای لەسێدارەدانی زیندانییە فەڵەستینییەكانی پەسەندكرد

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    كڵێساكانی فەلەستین: نەتەنیاهوو چەواشەکاریی دەكات و سیاسەتی پاكتاوكردن پیادە دەكات

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: دانوستانەكانی كۆتاییهێنان بە جەنگی سەر غــ.ەززە زۆر بە باشی دەڕۆن

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەكسیۆس: گەیشتن بە ڕێكەوتنی ئاگربەست نزیكە

سەرەتا