17 کاتژمێر پێش ئێستا
136 جار خوێنراوەتەوە
لیژنەیەكی پەرلەمانی ئیسرائیل پڕۆژەیاسای لەسێدارەدانی زیندانییە فەڵەستینییەكانی پەسەندكرد
پەیام
لیژنەی ئاسایش لە پەرلەمانی قەوارەی زایۆنی پڕۆژەیاسایەكی پەسەندكرد، كە ڕێگە بە لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە فەلەستینیانە دەدات، كە قەوارەكە بە ئەنجامدانی هێرشەكانى تەلئەبیب تۆمەتباریان دەكات بۆ ئەوەی لە خوێندنەوەی یەكەمدا لە كۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت.
بەپێی یاساكانی قەوارەی زایۆنی، پڕۆژە یاساكان لە كۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمان بە چەند قۆناغێكدا تێدەپەڕن، كە پێیان دەوترێت "خوێندنەوەكان"، لە هەموو خوێندنەوەیەكدا، پڕۆژەكە بە دەنگی ئەندامانی پەرلەمان لە كۆبوونەوەی گشتی پەسەند دەكرێت یان ڕەت دەكرێتەوە.
هاوكات لەنێوان خوێندنەوەكاندا گفتوگۆ لە لیژنەكانی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت كە پڕۆژە یاساكە بۆ قۆناغەكانی داهاتووی یاسادانان ئامادە دەكەن.
بەپێی هەواڵێكی كەناڵی فەرمیی پەخشی قەوارەی زایۆنی، پڕۆژەكە لەلایەن حزبی "هێزی جوو" كە حزبێكی ڕاستڕەوی توندڕەوە بە سەرۆكایەتیی ئیتمار بن غەفیر وەزیری ئاسایشی نیشتمانی، پێشكەش كراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە