2 رۆژ پێش ئێستا
201 جار خوێنراوەتەوە
پێشنیازی ئاگربه‌ست ڕاده‌ستی لایه‌نه فه‌له‌ستینییه‌كان كراوه و تاوتوێی ده‌كه‌ن
پاش گه‌یاندنی پلانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگی غه‌ززه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له قه‌ته‌ر و میسره‌وه به شاندی دانوستاندكاری حه‌ماس، بزووتنه‌وه‌كه به‌ڵێنی دا به شێوه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه پێشنیاره‌كه تاوتوێ بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماتی ڕاگه‌یاند كه قه‌ته‌ر و میسر ڕۆڵی نێوه‌ندگیریان گێڕاوه له گه‌یاندنی پلانه 20 خاڵییه‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، بۆ نوێنه‌رانی حه‌ماس.
محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر و مه‌حموود ڕه‌شادی، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری گشتی میسر، به‌شداریان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كردووه و لای خۆیه‌وه بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕایگه‌یاندنووه كه به نیاز پاكی و به شێوه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه تاوتوێی پێشنیازه‌كه بكات و وه‌ڵام بداته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی پلانه‌كه‌ی ترامپی به وێستگه‌یه‌ك بۆ به‌رده‌وامبوونی دوژمنكاری و تێكدانی دۆخی ناوچه‌كه ناوبرد.
بزووتنه‌وه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند قه‌واره‌ی زایۆنی هه‌وڵ ده‌دات له ڕێگه‌ی ئه‌مریكاوه ئه‌وه بسه‌پێنێت كه به جه‌نگ نه‌یتوانیوه به‌ده‌ستی بهێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە