5 کاتژمێر پێش ئێستا 68 جار خوێنراوەتەوە

یەكەم باری كەشتیی نەوتی هەرێم لە بازاڕەكانی جیهان فرۆشرا

پەیام 

یەكەم كەشتیی نەوتی هەرێمی كوردستان دوای دەستپێكردنەوەی هەناردەكردن فرۆشرا.

كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" ڕایگەیاند، یەكەم پرۆسەی فرۆشتن و هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە بەندەری جەیهانی توركیا ئەنجام دراوە و بارێكی نەوت لەڕێی كەشتیی نەوتهەڵگری "ڤالێنسیا"ەوە هەناردە كراوە.

سۆمۆ دەڵێت: پرۆسەكە بە ڕێكاری تایبەت بەڕێوە چووە و لە چوارچێوەی شەفافیەتی حكومەتی فیدڕأڵیدا بە چاودێریی دارایی و كارگێڕی ئەنجام دراوە. هەروەها بەپێوەری هونەریی جیهانی بەڕێوە چووە.

هەروەها حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەو كەشتییەی نەوتەكەی پێ فرۆشراوە بڕی 650 هەزار بەرمیل نەوتی هەڵگرتووە و بەندەری جەیهانی بەجێهێشتووە.

ئەم پرۆسەیە دوای ئەوە هات ڕۆژی شەممە 27 ی ئەیلوولی 2025 هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بازاڕەكانی جیهان لەڕێی بۆریی نەوتی عێراق - توركیاوە دەستی پێ كردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكەم باری كەشتیی نەوتی هەرێم لە بازاڕەكانی جیهان فرۆشرا

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بە نزیکەى ٦٥ دۆلارە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی نەوت گرێبەستێكی بۆ پەرەپێدانی چوار كێڵگەی نەوتی كەركووك واژوو كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. 13 هه‌زار كه‌س له‌ وه‌رگرتنی قه‌رزی پرۆژه‌ی‌ بچووك سوودمه‌ند بوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دواى نه‌وت داوا ده‌كرێت پرسی داهاتیش یه‌كلایی بكرێته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمپانیاكانی نه‌وت: بڕیاره‌ 30 ڕۆژ دوای هه‌نارده‌ی نه‌وت قه‌رزه‌كانمان یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌

سەرەتا