18 کاتژمێر پێش ئێستا 129 جار خوێنراوەتەوە

وەڵامى ترەمپ درایەوە و جەختکرایەوە بە کشانەى ئیسرائیل لە غـ.ەززە دیلەكان ئازاددەکرێن

پەیام

بزووتنەوەی حەماس وەڵامی پێشنیازەكەی ترەمپی بۆ ئاگربەست لە غەززە دایەوە و دەڵێت، ئەگەر سوپای زایۆنی لە تەواوی كەرتی غەززە بكشێتەوە و كۆتایی بە جەنگ بهێنێت، تەواوی دیلەكان بە زیندوو و مردوو ڕادەست دەكەن.

لە ڕاگەیەنراوێكدا حەماس دەڵێت: وەك هەوڵێك بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەكانی قەوارەی زایۆنی، ڕاوێژێكی فراوانمان كرد تا بگەینە وەڵامێك بۆ پلانەكەی ترەمپ.

هەروەها دەڵێت: بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و كشانەوەی تەواوی سوپای زایۆنی لە غەززە وەك لە پلانەكەی ترەمپدا هاتووە، ئازادكردنی تەواوی دیلەكان بە زیندوو و مردوو ڕادەگەیەنین.

حەماس لە ڕاگەیەنراوەكەدا باس لەوەش دەكات، ڕێككەوتنیان بۆ ڕادەستكردنی غەززە بە دەستەیەكی سەربەخۆی فەڵەستینی دووپات دەكەنەوە، ئەمەش لەسەر بنەمای كۆدەنگیی نیشتمانی و پاڵپشتیی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی.

دەشڵێت: دووپاتی دەكەینەوە، ئامادەین دەستبەجێ لەڕێی نێوەندگیرانەوە گفتوگۆ لەسەر پلانەكە بەشێوەیەكی تێروتەسەل بكەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    وڵاتان پێشوازییان لە وەڵامى لایەنى فەڵەستینى بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ كرد

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرەڕای وەڵامەكەی لایەنی فەڵەستینی، ئیسرائیل لە بۆردومانكردنی غـ.ەززە بەردەوامە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل پیلانی داگیركردنی شاری غـ.ەززەی ڕاگرت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەڵامى ترەمپ درایەوە و جەختکرایەوە بە کشانەى ئیسرائیل لە غـ.ەززە دیلەكان ئازاددەکرێن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران تاووتوێی گواستنەوەی پایتەختەکەی بۆ شارێكی كەنار دەریا دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل دەستی بەسەر تەواوى "كەشتیگەلى خۆڕاگری"دا گرت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لاریجانی: حـزبـوڵـڵا لەناونەچووە و دەتوانێت هاوكێشەكان پێچەوانە بكاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی گەمارۆوە لە مانگی نۆدا تەنیا 10%ـی هاوكارییەكان گەیشتوونەتە غـ.ەززە

سەرەتا