6 رۆژ پێش ئێستا 366 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی ئەتلەتیکۆ وەڵامی دەنگۆکانی سەبارەت بە ئالڤارێز دایەوە

بڕیار تەها - پەیام سپۆرت

سەرۆکی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی کۆتایی بە دەنگۆکانی دەربارەی داهاتووی "جولیان ئەلڤارێز"ی هێرشبەری ئەرجەنتینی هێنا.

 "ئینریکی سێریزۆ"ی سەرۆکی یانەکە، جەختی کردەوە، کارگێڕیی یانەکە بە تەواوی پابەندە بە مانەوەی ئەم یاریزانە و وەک بەشێکی سەرەکی لە پڕۆژەی داهاتووی تیپەکە سەیری دەکەن، سەرەڕای ئەو ڕاپۆرتانەی کە ناوی ئەویان بە یانە گەورەکانی ئەورووپاوە بەستوەتەوە.

"سێریزۆ" لە پەراوێزی ۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتیدا لە مەدرید بە میدیاکانی ڕاگەیاند، کارگێڕیی ئەتلەتیکۆ تەنیا وەک یاریزانێکی ئەم وەرزە سەیری ئەلڤارێز ناکات، بەڵکو وەک یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی یانەکە بۆ داهاتوو هەژماری دەکات.

ناوبراو وتیشی: "جولیان ئالڤارێز یاریزانی ئەتلەتیکۆ مەدریدە، نەک تەنیا بۆ ئەم وەرزە، بەڵکو بۆ چەندین وەرزی داهاتووش."

سەرۆکی یانەکە ئاماژەی بەوەش کرد، هەوڵەکانیان بۆ بەهێزکردنی ڕیزەکانی تیپەکە بەردەوامە و بازاڕی گواستنەوەکان تاکو کاتی دەستپێکردنی لا لیگا کراوە دەبێت، هەر جوڵەیەکی فەرمیش لە کاتی خۆیدا ڕادەگەیەنرێت.

سەبارەت بە ئاستی یانەکە، سێریزۆ ڕەزامەندیی خۆی لە وەرزی ڕابردوو دەربڕی و وتی: "وەرزێکی نایابمان بەڕێکرد و ئێستا خەریکی ئامادەکارین بۆ وەرزی نوێ لە کەشێکی جێگیر و پڕ لە متمانەدا."

لە کۆتاییدا سەرۆکی ئەتلەتیکۆ جەختی کردەوە، وەرزشی سەردەم بووەتە پیشەسازییەکی تەواو و تەنیا لەناو یاریگادا نەمایەوە، بەڵکو بوارەکانی کات بەسەربردن و گەشتیاری و ئابووریشی گرتووەتەوە، ئەمەش وای کردووە بەهای تۆپی پێ لەسەر ئاستی جیهان زیاتر بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە گرێبەستکردنی لەگەڵ هێرشبەرێکی گەورە ڕەت کردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە جێگرەوەی هانسی فلیکی دەستنیشان کردووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    گابرێل سوپاسی هاندەرانی ئارسیناڵ و هاوتیمەکانی دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پێرێز وادەی ڕاگەیاندنی ڕاهێنەر و یەکەم گرێبەست دیاری دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    حەبیب نورمحمەدۆڤ ئەزموونی حەجکردنی دەگێڕێتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی ئەتلەتیکۆ وەڵامی دەنگۆکانی سەبارەت بە ئالڤارێز دایەوە

  • پێش 2 هەفتە

    هۆکارەکانی دەستکراوەیی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی یاریزان ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    پێنچ یاریزان ململانێی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی لالیگا دەکەن

سەرەتا