6 رۆژ پێش ئێستا 213 جار خوێنراوەتەوە

ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکات

ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکات و هۆشداری دەدات کە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی پەنا بۆ هەنگاوی کردەیی و وەڵامدانەوە دەبات. 
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند ئەمریکا و ئیسرائیل بەردەوامن لە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە ناوچەکەدا و جەختی کردەوە تاران بە وردی چاودێری پەرەسەندنەکان دەکات و بۆ پاراستنی سەروەریی خاکی خۆیشی، پەنا بۆ هەموو ڕێکارێکی پێویست دەبات. 
بەقایی ئەو ئاماژەی پێ کرد کە هێرشە ئەمدواییانەی سوپای ئەمریکا بۆ سەر پێگە ئێرانییەکان و زیادبوونی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، بەڵگەی ڕوونی ئەوەن کە واشنتۆن و تەلئەبیب نایانەوێت ئاشتی جێگیر بێت. 
وتەبێژەکەی ئێران هۆشداری دا کە ناوەندەکانی بڕیاردان سەرقاڵی دیاریکردنی جۆری وەڵامدانەوەن و ئەگەر دەستدرێژییەکان بەردەوام بن، هەنگاوی کردەیی دەگرنە بەر. 
ئەم لێدوانانە دوای ئەوە هات سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند چەندین سیستەمی بەرگری و ڕاداری ئێرانیی لە ناوچەکانی گۆرۆک و دوورگەی قەشم تێکشکاندووە و نەتەنیاهوویش فەرمانی بۆردومانکردنی چڕی زاحیەی جنوبی بەیروتی دەرکردووە، کە بە وتەی بقائی، ئەمریکا بەرپرسیارێتی تەواوی ئەم خوێنڕشتنانەی لە ئەستۆدایە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران: ڕاگرتنی شه‌ڕ له‌ لوبنان مه‌رجی سه‌ره‌كییه‌ بۆ ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا دوو درۆنی ئێرانی له‌ گه‌رووی هورمز خسته‌ خواره‌وه‌

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا دەیەوێت قەرەبووی وڵاتانی دراوسێ لە پارە بلۆککراوەکانی ئێران بداتەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سەر لوبنان٢٠ کەس کوژران

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداریی دەدرێتە وڵاتان هیوا بە تراویلكەی ڕێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل نەبەستنەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل نەیهێشت گەنجێك بە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی شاد بێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری شەهیدانى غـ.ەززە بۆ نزیكەی 73 هەزار كەس بەرز بووەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بنكەكانی ئەمریكامان لە كوەیت و بەحرێن بۆردومان كردەوە

سەرەتا