6 رۆژ پێش ئێستا 300 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل هێرشى بەرفراوانى کردە بۆسەر بەیرووت و لێشاوی ئاوارەبوون دەستى پێ کرد

پەیام
بنیامین نەتانیاهۆ و یسرائیل کاتس لە ڕاگەیەنراوێکى هاوبەشدا رایانگەیاند، فەرمانیان بە سوپای ئیسرائیل کردووە هێرش بکاتە سەر ناوچەى باشووری بەیرووت، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ کوژرانی سەربازێکیان لە باشووری لوبنان و بەردەوامیی هێرشەکانى حزبوڵڵا. 
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و وەزیری بەرگریی ڕایانگەیاند، کە ڕێنمایی ڕوونیان داوە بە سوپا بۆ بۆردومانکردنی چەند ئامانجێک لە باشووری بەیرووت. ئەم بڕیارە چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات کە سوپای ئیسرائیل دانی بە کوژرانی سەربازێک و برینداربوونی چەند سەربازێکی دیکەدا نا لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەکانی باشووری لوبناندا. 
نەتانیاهۆ و کاتس ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم هەنگاوە وەڵامێکە بۆ کوژرانی سەربازێکیان و برینداربوونی چەندانی دیکە لە هێرشە درۆنییەکانى حزبوڵڵا. 
لەلایەکی دیکەوە، ماڵپەڕی "ئەکسیۆس" لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیلییەوە بڵاویکردەوە، کە تەلئەبیب داوای گڵۆپی سەوزی لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ کردووە بۆ ئەنجامدانی هێرشی بەرفراوان لە بەیرووت. ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرچاوە ئەمریکییەکان ئاماژە بە سستبوونی هەوڵەکانی ئەم دواییەی ئاگربەست دەکەن و هۆشداری دەدەن لەوەی ڕەنگە واشنتۆن دەستکراوەیی زیاتر بداتە ئیسرائیل بۆ فراوانکردنی گرژییەکان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران: ڕاگرتنی شه‌ڕ له‌ لوبنان مه‌رجی سه‌ره‌كییه‌ بۆ ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا دوو درۆنی ئێرانی له‌ گه‌رووی هورمز خسته‌ خواره‌وه‌

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا دەیەوێت قەرەبووی وڵاتانی دراوسێ لە پارە بلۆککراوەکانی ئێران بداتەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سەر لوبنان٢٠ کەس کوژران

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداریی دەدرێتە وڵاتان هیوا بە تراویلكەی ڕێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل نەبەستنەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل نەیهێشت گەنجێك بە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی شاد بێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری شەهیدانى غـ.ەززە بۆ نزیكەی 73 هەزار كەس بەرز بووەتەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بنكەكانی ئەمریكامان لە كوەیت و بەحرێن بۆردومان كردەوە

سەرەتا