6 کاتژمێر پێش ئێستا
158 جار خوێنراوەتەوە
بەریتانیا.. لە ماوەى سێ مانگدا 27 هێرش بۆ سەر 25 مزگەوت تۆماركراون
پەیام
لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا لە بەریتانیا 27 هێرشی جۆراوجۆری بۆ سەر 25 مزگەوت تۆماركراوە.
دامەزراوەی موسڵمانانی بەریتانیا (بی ئێم تی)، لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوە كردووە "تەنیا یەك حاڵەتی هێرشكردنە سەر مزگەوت لە مانگی حەوتدا تۆمار كراوە، ژمارەی مزگەوتەكان كە ڕووبەڕووی هێرش بوونەتەوە لە مانگی هەشتدا بۆ حەوت مزگەوت و لە مانگەكانی نۆ و دەیشدا بۆ 18 مزگەوت بەرز بووەتەوە.
دامەزراوەی ناوبراو ڕایشیدەگەیەنێت: لەو ماوەیەدا 27 هێرش كراوەتە سەر 25 مزگەوت، چونكە هەندێك لە مزگەوتەكان زیاتر لە جارێك هێرشیان كراوەتە سەر.
بەپێی ڕاپۆرتەكە هێرشەكان بریتی بوون لە هەڵواسین، یان جێهێشتنی هێما و دروشمی مەسیحی، یان نیشتمانی، نووسین لەسەر دیوارەكان، تێكدان، لەگەڵ هەوڵەكانی سووتاندنی بەئەنقەست.
ڕوونیشی دەكاتەوە: لە لە 41%ی هێرشەكاندا ئاڵای شانشینی یەكگرتوو، هێماكانی مەسیحی و دروشمە ئاینییەكان بەكار هێنراون و 11%ی هێرشەكانیش گوزارشتی هاندەر و كینەی دژەموسڵمانانیان تێدا بووە.
ڕاپۆرتەكە نووسیویشیەتی: هەندێك لە ڕووداوەكانیش پلانبۆدانراو و بەئامانجگرتنی ژیانی نوێژخوێنان بوون.
لە كۆتاییدا دامەزراوەی موسڵمانانی بەریتانیا دەڵێ: موسڵمانانی بەریتانیا كە ژمارەیان نزیكەی چوار ملیۆن دەبێت پێیانوایە ئەم هێرشانە گوزارشت لە ڕەتكردنەوەیان بەهۆی بیروباوەڕەكەیانەوە دەكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە