13/11/2025 557 جار خوێنراوەتەوە

مامۆستایەک لە کەلار دەنگی وتاری هەینی بە زمانی ئاماژە دەگەیەنێتە دڵی نابیستان

پەیام

لە شاری کەلار هەنگاوێکی نوێ و پڕ بایەخ نراوە بۆ ئەوەی وتارە ئایینییەکانی ڕۆژانی هەینی بگاتە نابیستان و، سوودمەند بن لە ئامۆژگاریە ئایینییەکان.

ئەم کارە لە ڕێگای وەرگێڕانی وتاری هەیینی بۆ زمانی ئاماژە ئەنجام دەدرێت، کە ڕەحیم کەریم، مامۆستای پەیمانگای هیوای نابیستانی کەلار و وەرگێڕی زمانی ئاماژە لە ئیدارەی گەرمیان، ڕۆڵێکی سەرەکی تێدا دەگێڕێت.

ڕەحیم کەریم (٥٩ ساڵ)، دڵسۆزانە هەوڵ بۆ خزمەت کردنی نابیستان دەدات، لەبارەی ئەم دەستپێشخەرییەوە دووا و، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ سێهەمین وتاری هەینییە کە بە زمانی ئاماژە وەرگێڕانی بۆ بکەین بۆ نابیستانی شاری کەلار لە مزگەوتی ئاشتی. بەتایبەتی ئەم کارەی کردوومانە لەم مزگەوتە بۆ نابیستان، کارێکی زۆر گرنگە و ئامانجمان ئەوەیە نابیستان سوودمەند بن و تێبگەن لە وتارەکانی هەینی، کە وتارەکە باسی چی دەکات و ئاگاداری ڕووداوەکانی هەفتە بن".

وتیشی: "سوپاس بۆ خودا، ئەوانیش (نابیستان) دێن بۆ مزگەوتەکە، هەرچەندە مزگەوتەکە دوورە، بەڵام وردە وردە دێن و بەشداری دەکەن لە نوێژی هەینی. هەروەها ئەو قورئانانە لەگەڵ خۆیان دەهێنن کە ئێمە پێشتر پێشکەشمان کردوون کە نزیکەی ١٠٠ قورئانمان بەسەر نابیستانی شاری کەلاردا دابەش کرد".

ئەم کارە بووەتە مایەی دڵخۆشیی نابیستان و بە بایەخەوە لێی دەڕوانن، لەو بارەیەوە مامۆستا ڕەحیم وتی: "نابیستان زۆر دڵیان بەم کارە خۆشە، کە بە زمانی ئاماژە لە وتاری هەینی تێبگەن".

مامۆستا ڕەحیم وەرگێڕانی وتارەکانی هەینی بۆ زمانی ئاماژە بە کارێکی قورس و گران لە قەڵەمدا و، وتی: "وەرگێڕانی وتاری هەینی بە زمانی ئاماژە کارێکی زۆر قورسە، بەڵام ئێمە بەردەوام هەوڵ دەدەین بۆ خزمەت کردنی نابیستانی گەرمیان".

ئەو کارەی مامۆستا ڕەحیم دەستیپێکردووە لە پێناو ئەوەی نابیستانیش سوودمەند بن لە وتارەکانی هەینی پێویستی بە ماندووبوون و لێهاتووییەکی زۆر هەیە، بەڵام دڵسۆزی و خۆشەویستی مامۆستا ڕەحیم بۆ کارەکەی، وایکردووە بەردەوام بن و هەنگاوی زیاتر بنێن.

ئەم هەوڵە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی نابیستان هەست بەوە بکەن ئەوانیش بەشێکی گرنگی کۆمەڵگان و، دەتوانن بەشداری کارا بکەن لە هەموو بوارەکانی ژیاندا.

A.A

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    مەترسیدارترین مافیای مەكسیك كە خەڵاتی 10 ملیۆن دۆلار بۆ سەری دانرابو‌و، کوژرا

  • پێش 3 هەفتە

    خورما هێمایە بۆ ڕەمەزان و وڵاتانی عەرەبیش لە ڕیزی پێشەوەی بەرهەمهێنەرانیدان

  • 07/02/2026

    دواى کاردانەوەکان، ترەمپ ئەو ڤیدیۆیەى سڕییەوە کە ئۆباما وەك مەیموون نیشان دەدات

  • 02/02/2026

    لەناو بەڵگەنامە ئابڕووبەرەکەی دۆسیەی ئێپستاین سەدان كەسایەتى جیهانی هەن

  • 24/01/2026

    توێژینەوەیەك: چەوریی ناوچەی سك كۆئەندامی بەرگریى لەش بەهێز دەكات

  • 23/01/2026

    لە سایەى سیستمى سەرمایەداری 12 ملیاردێر خاوەنی نیوەی سامانی گۆی زەوین

  • 16/01/2026

    تڕەمپ: سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی فەنزوێلا خەڵاتی نۆبڵەکەی وەک ڕێزێک بۆ کارەکانم پێبەخشیم

  • 12/01/2026

    ئوستورالیا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی بۆ منداڵان قەدەغەكردووە و چەند وڵاتێکى دیکەش تاوتوێى دەکەن

سەرەتا