30/05/2026 949 جار خوێنراوەتەوە

ئێران و عومان بەڕێوەبردنی گەرووی هورمزیان تاوتوێ کرد

پەیام

وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ هاوتا عومانییەكەی تاوتوێی بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز دەكات.

عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران، دوێنێ ڕایگەیاند: لەگەڵ بەدر بن حەمەد بوسەعیدی هاوتا عومانییەكەی بەڕێوەبردنی گەرووی هورمزیان تاوتوێی كردووە.

عەراقچی جەختیشی لە هاوسۆزی و پشتیوانیی وڵاتەكەی لەگەڵ عومان لە بەرانبەر هەڕەشە سەربازییەكانی ئەمریكا كردووەتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پۆستێكیدا لە پلاتفۆرمی  ئێكس، ڕوونی كردەوە "پەیوەندییەكی تەلەفۆنی "زۆر بەرهەمدار"ی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عوماندا ئەنجام داوە.

زیاتر لەوەش ناوبراو ڕایگەیاند: لە بەرانبەر هەر هەڕەشەیەكدا هاوسۆزی ئێرانمان لەگەڵ عومان دەربڕی.

عەراقچی نووسیویشیەتی: لەگەڵ بوسەعیدی گەرووی هورمز و بەڕێوەبردنی داهاتووانەی گونجاو لەگەڵ بەرپرسیارێتییە سەروەرییەكانمان و یاسا نێودەوڵەتییەكان كرد و پێشوازییشمان لە ڕاوێژ لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێ كرد.

ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو، لەگەڵ عومان كار بۆ ئامادەكردنی میكانیزمێكی هاوبەش بۆ بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز دەكات، لە بەرانبەردا، سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی "تەقاندنەوەی" عومانی كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: بنكه‌ سه‌ربازییه‌كان و كۆگاكانی درۆنمان له‌ ئێران بۆردومان كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ گه‌رووی هورمز ڕوونادات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێشنیازكراوه‌ بۆ ماوه‌ی ده‌ ڕۆژ هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر ئێران ڕابگیردرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا داوا له‌ هاووڵاتیانی ده‌كات گه‌شت بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌كه‌ن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هێرشمان كرده‌ سه‌ر بنكه‌ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئوردن و به‌حرێن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئیسرائیلی: له‌ جه‌نگی سه‌ر ئێراندا ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌ ئاستێكی به‌رزدا له‌ هه‌ماهه‌نگیدان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: زنجیره‌یه‌ك هێرشی دیكه‌مان كرده‌ سه‌ر ئێران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بیرۆكه‌ و پێشنیازمان بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ ئاڕاسته‌ كراوه‌

سەرەتا