2 کاتژمێر پێش ئێستا 154 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: ئەمریکا بە بەڵێنەكانییەوە پابەند نەبێت، هیچ هەنگاوێك نانێین

پەیام

سەرۆكی پەڕلەمانی ئێران دەڵێت: متمانەمان بە گەرەنتی زارەكی ئەمریكا نییە و تا لایەنی بەرانبەریش بە بەڵێنەكانیەوە پابەند نەبێت ئێمە هیچ هەنگاوێك هەڵناگرین.

محەممەد باقر قالیباف سەرۆكی ئەنجوومەنی شوورا (پەڕلەمانی ئێران) بێمتمانەیی وڵاتەكەی بە گەرەنتییە زارەكییەكانی ئەمریكا بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن ئاشكرا كرد.

لە نووسینێكیدا لە تۆڕی ئێكس، سەرۆكی پەڕلەمانی ئێران كە سەرۆكایەتی شاندی دانوستانی وڵاتەكەی لەگەڵ ئەمریكا لە پاكستان دەكرد، نووسی: ئێران هیچ هەنگاوێك هەڵناگرێت ئەگەر لایەنی بەرانبەر بە بەڵێنەكانییەوە پابەند نەبێت.

لە نووسینەكەیدا، محەممەد باقرقالیباف ئاماژەی بۆ بنەما بنەڕەتییەكانی ئێران لە ڕەوتی دانوستانەكان لەگەڵ ئەمریكا كرد و ڕایشیگەیاند: ئێمە سازش بە دانوستان بەدەست ناهێنین، بەڵكوو بە مووشەك بەدەستی دەهێنین!

بەپێی قسەی سەرۆكی پەڕلەمانی ئێران لایەنی سەركەوتوو لە هەر ڕێككەوتنێك ئەو لایەنەیە كە زیاتر بۆ ڕۆژی دواتری جەنگ ئامادە بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 45 خولەک پێش ئێستا

    ئێران لە ئەمریکا بە گومانە و بەپێویستى دەزانێت بە کردەیی ڕاستگۆییان نیشانبدەن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەمریکا بە بەڵێنەكانییەوە پابەند نەبێت، هیچ هەنگاوێك نانێین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران و عومان بەڕێوەبردنی گەرووی هورمزیان تاوتوێ کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حاجییان بۆ ڕێوڕەسمی "ڕەجمکردن" له‌ ناوچەی مینان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل: فەرماندەیەکی سەربازیمان لە کەرتی غەززە بە ئامانج گرت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران لە وەڵامی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا: هێرشی داهاتوومان سنوورەکان دەبڕێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    فڕۆکە جەنگییەکانى ئەمریکا چەند پێگەیەکیان لە باشووری ئێران بە ئامانج گرت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سعودییە: قۆناغی یەکەمی پلانی ئەمنیی حەج بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کراوە

سەرەتا