23/11/2025 392 جار خوێنراوەتەوە

لاپۆرتا وردەکاریی دوورخستنەوەی چاڤی لە ڕاهێنەرایەتی بەرشەلۆنە باس دەکات

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها
خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی وردەکاریی دوورخستنەوەی چاڤی هێرناندێز لە ڕاهێنەرایەتی یانەکەی ئاشکرا دەکات.

 لە نوێترین لێدوانیدا بۆ میدیاکان خوان لاپۆرتا، سەبارەت بە دوورخستنەوەی چاڤی دەڵێت: چاڤی خۆی ڕۆیشتنی ڕاگەیاندبوو، وتی لە کۆتایی وەرزدا دەڕۆم، دواتر داوای کرد لە ماڵەکەی خۆم کۆببینەوە بۆ ئەوەی ڕوونی بکاتەوە کە دەیەوێت بەردەوام بێت و هەستی بە پێویستی مانەوە دەکرد، من تەنیا یەک پرسیارم لێ کرد و پێم وت: چاڤی، بڕوات بە تیپەکە هەیە؟، وەڵامی دایەوە و وتی: لە سەدا سەد بڕوام پێیانە، من ئەم یاریزانانە دەکەمە پاڵەوان.

لاپۆرتا باس لەوە دەکات، هەفتەیەک دواتر، گوێی لێبووە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا چاڤی ڕایگەیاند، کە ئەو و تیپەکەی پێویستیان بە دوو ساڵە بۆ ئەوەی بتوانن ڕکابەری بکەن، لە دڵی خۆیدا وتویەتی: 'ئەمە باسی چی دەکات؟'

لە کۆتایدا لاپۆرتا دەڵێت: دواتر چاڤی لەگەڵ دیکۆ قسەی کردبوو دەربارەی ئەگەری گۆڕینی چەندین یاریزانی تیپی یەکەم، وەک دەزانن کە ئەمەش بۆ یانەکە نەدەبوو، من ڕێزێکی زۆرم بۆ چاڤی هەیە،  قسەکانی کاریگەرییەکی زۆریان لەسەرم هەبوو، پێشتریش ناچار بووین بڕیاری قورس بدەین لەگەڵ مێسی، ئالبا، بۆسکێتس، پیکێ، تەنانەت لەگەڵ چاڤی و کومانیش، بەڵام لە بەرشەلۆنە، هەمیشە (یانەکە) لە پێش هەموو شتێکەوەیە، لە سەرووی یاریزانان، سەرۆکەکان و ڕاهێنەرەکانەوەیە.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید بە دوو ئەگەر کار لەگەڵ ئاربیلوا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    دێمبڵی یەکەم پیشنیاری پاریس سانجێرمانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕەت کردەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ڕۆژنامەی مارکا پلانی ڕیاڵ مەدرید بۆ مێرکاتۆی زستانە ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    سلۆت خاڵی بەهێزی ئارسیناڵ ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    کانسێلۆ لە نێوان ئینتەرمیلان و بەرشەلۆنە خۆی یەکلا کردووەتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    فلیک تیپەکەی بە شایستەی بردنەوەی دێربی کەتەلۆنیا نازانێت و هۆکارەکەشی ئاشکرا دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    هۆکاری ڕۆیشتن یاخوود دوورخستنەوەی مارێسکا ئاشکرا دەبێت

  • پێش 3 هەفتە

    جیاوازی نێوان ڤینیسیۆس و ڕیاڵ مەدرید لەسەر ساڵانەکەی ئاشکرا دەبێت

سەرەتا