2 کاتژمێر پێش ئێستا
156 جار خوێنراوەتەوە
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ماڵئاوایی لە پۆستەكەی كرد و بە فەرمی خانەنشین بوو
پەیام
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 40 ساڵ بەسەر خزمەتكردنیدا لە هێزەكانی ناوخۆ، ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێكدا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی ماڵئاوایی لە پۆستەكەی كرد و بە فەرمی خانەنشین بوو.
سەركەوت ئەحمەد لەگەڵ دەربڕینی خۆشحاڵی بە تەواوبوونی ئەركەكەی، ڕایگەیاند، كە پڕۆژەی تایبەتی هەیە و لە ماڵەوە دانانیشێت، لەكاتێكدا هێشتا شوێنگرەوەی بۆ دیاری نەكراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە