03/01/2026 529 جار خوێنراوەتەوە

هۆکاری ڕۆیشتن یاخوود دوورخستنەوەی مارێسکا ئاشکرا دەبێت

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

هۆکاری ڕۆیشتنی ئینزۆ مارێسکای ئیتاڵی لە ڕاهێنەرایەتی یانەی چێڵسی لەندەنی ئاشکرا دەبێت.

 ڕۆژنامەی "زە ئەتلەتیک"ـی بەریتانی هۆکاری سەرەکیی ئەوەی مارێسکا لەگەڵ چێڵسی نەماوە ڕوون دەکاتەوە کە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانییەوە نەبووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، مارێسکا تۆمەتبار کراوە بەوەی بە مەشقی زۆر و تاقەتپڕوکێن یاریزانەکانی ماندوو کردووە، ئەمەش وای لە کارگێڕی یانەکە کردووە لە کارەکەی دووری بخاتەوە، بەڵام سەرچاوە نزیکەکان لە خودی مارێسکا جەختیان کردووەتەوە کە ئەم قسانە ڕاست نین و خوودی ڕاهێنەرەکە خۆی وازی هێناوە.

ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە، ڕۆیشتنی مارێسکا بە پلەی یەکەم بەهۆی بارگرانی مەشقەکان نەبووە، بەڵکو هۆکارەکە ئەوە بووە کە داوای لێکراوە یاری بە هەندێک یاریزانی دیاریکراو بکات تەنیا بۆ ئەوەی نرخ و بەهایان لە بازاڕی گواستنەوەدا پارێزراو بێت، بەڵام ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە ئەم داواکارییەی ڕەتکردووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پەیوەندیکردنی هێرشبەرێکی گەورە بە بەرشەلۆنەوە یەکلا کرایەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    دەیڤد ئانچلۆتی هۆکاری سەرکەوتوو نەبوونی ئالۆنسۆ ئاشکرا دەکات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مانەوەی دیبالا لە ڕۆما پەیوەستە بە مەرجێکی قورسەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت مێژوو دژی بەرشەلۆنە دووبارە بکاتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    سەرۆکی ئەتلەتیکۆ مەدرید چارەنووسی سیمۆنی یەکلا کردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    هۆکاری ئەنجامنەدانی گرێبەست لە لایەن ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    دادگا داوایەکی ڕیاڵ مەدریدی ڕەت کردەوە و لاپۆرتاش هاتە دەنگ

  • پێش 2 هەفتە

    ڕافینیا چیرۆکی وێنە کاریگەرەکەی لەگەڵ فلیک ئاشکرا کرد

سەرەتا