04/01/2026 889 جار خوێنراوەتەوە

فلیک تیپەکەی بە شایستەی بردنەوەی دێربی کەتەلۆنیا نازانێت و هۆکارەکەشی ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی کەتەلۆنی تیپەکەی بە شایستەی بردنەوەی دێربی کەتەلۆنیا نازانێت و هۆکارەکەشی ڕوون دەکاتەوە.

 پاش بردنەوەیان لە ئیسپانیۆل، فلیک لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ) بڵاوی کردووەتەوە،دەڵێت : بە ڕاشکاوی بڵێم ئێمە شایستەی ئەم بردنەوەیە نەبووین، چونکە ئیسپانیۆل بەدرێژایی یارییەکە باشتر بوو و ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد، من لە ئاستی تیپەکە بۆ ماوەی ٨٠ خولەک ڕازی نیم، بەڵام لە ١٠ خولەکی کۆتاییدا توانیمان دوو گۆڵ تۆمار بکەین و سەرکەوتن بەدەست بهێنین، من بەو سێ خاڵە دڵخۆشم، یاریزانە یەدەگەکانیش جیاوازییان دروست کرد.

لە بەردەوامی قسەکانیدا، ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوەش کرد، چەندین شت هەن پێویستیان بە گۆڕانکارییە، نایەوێت بچمە ناو وردەکارییەکانەوە.

پاشان هانسی فلیک ستایشی گۆڵپارێزی تیپەکەی کرد و وتی: خوان گارسیا یەکێکە لە باشترین گۆڵپارێزەکانی جیهان، دڵخۆشم بە بوونی لەگەڵمان و هەروەها دڵخۆشم بە بڕیاری گرێبەستکردن لەگەڵیدا.

لە درێژەی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی بلاوگرانا وتی: دوای پشووی سەری ساڵ گەڕانەوەمان ئاسان نەبوو، بەڵام ئەم بردنەوەیە متمانەیەکی زیاترمان پێ دەبەخشێت و پەیامێکی گرنگە بۆ ڕکابەرەکانمان لە خولەکەدا، ئێمە دوای ئاستەنگییەکی زۆر سەرکەوتین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 1 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 1 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

سەرەتا