05/01/2026 681 جار خوێنراوەتەوە

کانسێلۆ لە نێوان ئینتەرمیلان و بەرشەلۆنە خۆی یەکلا کردووەتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

جواو کانسێلۆی پۆرتوگالی لە نێوان پەیوەندیکردن بە ئینتەرمیلان و گەڕانەوە بۆ بەرشەلۆنە خۆی یەکلا کردووەتەوە.

 فابریزیۆ ڕۆمانۆ و دی ماریزیۆ ڕۆژنامەنووسی تایبەتمەند بە مێرکاتۆی یاریزانان ئاشکرای دەکات، ماوەی هەفتەیەک دەبێت ڕێککەوتن لە نێوان هەردوو یانەی ئینتەرمیلان و هیلال سەبارەت بە گواستنەوەی جواو کانسێلۆ کراوە و ڕەزامەندی بەرگریکارەکە ماوە.

هەردوو سەرچاوەکە دووپاتی دەکەنەوە، یانەی بەرشەلۆنە بەفەڕمی داوای فەڕمی خۆیان بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ کانسێلۆ پێشکەشی یانەی هیلال کردووە، بەجۆرێک ئامادەن بەشێکی کەمی مووچەکەی دابین بکەن و گفتوگۆکان بەردەوامن.

لە کۆتایدا ئاماژە بەوە کراوە، خوودی جواو کانسێلۆ ئامادەیە ڕوو لە بەرشەلۆنە بکات و پێی باش نییە پەیوەندی بە ئینتەرەوە بکات لەکاتێکدا یانە کەتەلۆنییەکە هەبێت.

کانسێلۆ ئەم وەرزە بە ڕاهێنەرایەتی سیمیۆنی ئینزاگی تەنیا بەشداری شەش یاری کردووە و دوو گۆڵی ئەسیست کردووە و یەک گۆڵێشی تۆمار کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پەیوەندیکردنی هێرشبەرێکی گەورە بە بەرشەلۆنەوە یەکلا کرایەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    دەیڤد ئانچلۆتی هۆکاری سەرکەوتوو نەبوونی ئالۆنسۆ ئاشکرا دەکات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مانەوەی دیبالا لە ڕۆما پەیوەستە بە مەرجێکی قورسەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت مێژوو دژی بەرشەلۆنە دووبارە بکاتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    سەرۆکی ئەتلەتیکۆ مەدرید چارەنووسی سیمۆنی یەکلا کردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    هۆکاری ئەنجامنەدانی گرێبەست لە لایەن ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    دادگا داوایەکی ڕیاڵ مەدریدی ڕەت کردەوە و لاپۆرتاش هاتە دەنگ

  • پێش 2 هەفتە

    ڕافینیا چیرۆکی وێنە کاریگەرەکەی لەگەڵ فلیک ئاشکرا کرد

سەرەتا