15/01/2026 802 جار خوێنراوەتەوە

ڕیاڵ مەدرید بە دوو ئەگەر کار لەگەڵ ئاربیلوا دەکات

پەیام سپۆرت - بریار تەها

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی شکستی یانەکە بەرانبەر ئالباسێتی لە جامی شا وەک پێوەر بۆ کارەکانی ئالڤارۆ ئاربیلوای ڕاهێنەر هەژمار ناکات، بەڵام بۆ یارییەکانی داهاتوو هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی ئەو ڕاهێنەرە دەکرێت.

 شکستی ڕیاڵ مەدرید بەرانبەر ئالباسێتی پلەدوو، ڕاستەوخۆ دوای شکستی کلاسیکۆی جامی سوپەر بووە جێی مشتومڕی میدیاکان، بەو پێیە کرانە دەرەوەی یانەکە لە جامی سوپەر لە یەکەم یاریی ئاربیلوای راهێنەری نوێدا بوو.

لەو بارەیەوە ڕادیۆی کادینا کۆپی ئیسپانی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرای دەکات، یانەی ڕیاڵ مەدرید بەرپرسیارێتی شکستی یانەکە لە جامی شا لە ئەستۆی ئاربیلوا نییە بەو پێیەی تەنیا یەک ڕۆژ ڕاهێنەر بووە، بەڵام بەرپرسانی یانەکان هیوادارن کە ئاربێلۆ بتوانێت شتەکان بگۆڕێت و سەرکەوتوو بێت لە ڕکابەریکردن بۆ لالیگا و چامپیۆنزلیگ، لەگەڵ ئەوەشدا کارەکانی ئاربیلوا بە پشتبەستن بەو شتانە هەڵدەسەنگێندرێت کە لە یارییەکانی داهاتوودا ڕوودەدات.

ڕیاڵ مەدرید پێیوایە ئەگەر ئاربیلوا نەیتوانێت دۆخی تیپەکە بەرەو باشی ببات، ئەوا پێویست ناکات تاکو کۆتای وەرزەکە بمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر توانی تیپەکە بۆ ڕێڕەوی سەرکەوتن بگەڕێنێتەوە ئەوا لە کۆتایی وەرزدا دوور نییە گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ واژوو بکرێت.

ئەو سەرچاوەیە باس لەوەش دەکات، لەناو یانەکەدا باوەڕێکی ڕوون هەیە زۆرێک لە بەرپرسانی یانەکە پێیانوایە کە زۆربەی یاریزانەکان باشترین ئاستی خۆیان پێشکەش ناکەن، جگە لە کۆرتوا و مباپێ، هەموو لایەک ئاگادار دەکرێنەوە کە دۆخەکە مەترسیدارە و لە یارییەکانی داهاتوو دەبێت باشترینی ئاستی خۆیان نیشان بدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    ڤینیسیۆس یاریزانێکی بەرشەلۆنە و یاریزانێکی لیڤەرپووڵ وەک دوو نزیکترین هاوڕێی ئاشکرا دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    پەیوەندیکردنی هێرشبەرێکی گەورە بە بەرشەلۆنەوە یەکلا کرایەوە

  • پێش 3 هەفتە

    دەیڤد ئانچلۆتی هۆکاری سەرکەوتوو نەبوونی ئالۆنسۆ ئاشکرا دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    مانەوەی دیبالا لە ڕۆما پەیوەستە بە مەرجێکی قورسەوە

  • پێش 4 هەفتە

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت مێژوو دژی بەرشەلۆنە دووبارە بکاتەوە

  • پێش 4 هەفتە

    سەرۆکی ئەتلەتیکۆ مەدرید چارەنووسی سیمۆنی یەکلا کردەوە

  • پێش 4 هەفتە

    هۆکاری ئەنجامنەدانی گرێبەست لە لایەن ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا دەبێت

  • 31/01/2026

    دادگا داوایەکی ڕیاڵ مەدریدی ڕەت کردەوە و لاپۆرتاش هاتە دەنگ

سەرەتا