پێش 3 هەفتە 190 جار خوێنراوەتەوە

ئیسپانیا.. پێكدادانی دوو شەمەندەفەر گەشتە خێراکانى نێوان مەدرید و قورتوبە و ئیشبیلیەى ڕاگرت

پەیام 

لە پێكدادانی نێوان دوو شەمەندەفەری خێرادا لە ئیسپانیا، 21 كەس گیانیان لەدەست دا و 100 كەس بریندار بوون، بەوهۆیەشەوە سەرجەم گەشتە خێراکانى نێوان مەدرید و قورتوبە و ئیشبیلیەى ڕاگیرا.

بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ڕووداوەكە لە نێوان دوو شەمەندەفەری خێرادا لە باشووری ئیسپانیا ڕوویداوە، دوای ئەوەی یەكێكیان لەسەر سكەی خۆی لای داوە و كێشاویەتی بە شەمەندەفەرەكەی دیكەدا. تۆڕی هێڵە ئاسنییەكانی ئیسپانیاش ڕایگەیاند، سەرجەم گەشت و هاتوچۆی شەمەندەفەرە خێراكانیان لە نێوان مەدرید و قورتوبە و ئیشبیلیە ڕاگرتووە.

هەروەها خزمەتگوزاریی فریاكەوتنی خێرا لە ناوچەی ئەندەلووس لە ئیسپانیا ڕایگەیاند: لە ڕووداوەكەدا 21 كەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 100 كەس بریندار بوون، 25 كەس لەوان برینەكانیان مەترسیدارە.

بەپێی میدیاكانی ئیسپانیا یەكێك لە شەمەندەفەرەكان 300 سەرنشین و ئەوی دیكەیان زیاتر لە 100 سەرنشینی تێدا بووە.

خێزانی شاهانەی ئیسپانیا نیگەرانیی قووڵی لە ڕووداوەكە دەربڕی و سەرەخۆشیی لە كەسوكاری قوربانییەكان كرد، هەروەها پێدرۆ سانچێز، سەرۆكوەزیرانی ئیسپانیا هاوخەمیی قووڵی دەربڕی و ڕایگەیاند: بە گرنگییەكی زۆرەوە چاودێریی ڕووداوەكە دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: هێزەكانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناكشێنینەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی ئازەربایجان: نەتەوە یەكگرتووەكان بەتەواوی ئیفلیج بووە و كاریگەری نەماوە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    دژی یاسای قەدەغەكردنی باڵاپۆشی لە نەمسا خۆپیشاندان ئەنجامدرا

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێشەممە گەڕی دووەمی دانوستانەكانی ئەمریكا و ئێران لە سویسرا بەڕێوەدەچێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێران ڕازی بێت بە ڕێككەوتن، هیچ هێرشێك ئەنجامنادەین

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەڕێكی دیكەی دانوستانی ڕووسیا و ئۆكرانیا بەڕێوەدەچێت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: چاودێریی پرسی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكەین و بژاردەمان بۆى هەیە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەزڵوم عەبدی: کۆبوونەوەکەى شاندى سوری لەگەڵ لایەنى ئەمریکى ئەرێنى بووە

سەرەتا