19/01/2026 428 جار خوێنراوەتەوە

دارایی عێراق: بۆ كەمكردنەوەی خەرجییەكان، بڕیاردراوە ئیفاد و گەشتە دەرەكییەكان ڕابگیرێن

پەیام 

وەزارەتی دارایی عێراق چەند بڕیارێكی نوێی سەبارەت بە ڕێكخستنەوەی دۆخی دارایی وڵات دەركرد، ڕاشیگەیاندووە، بۆ كەمكردنەوەی خەرجییەكان، بڕیاردراوە ئیفاد و گەشتە دەرەكییەكان ڕابگیرێن لەبرى ئەوە بۆ ڕاهێنان و كۆبوونەوەكان سوود لە كۆبوونەوەی ئۆنلاین وەربگیرێت.

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاندووە، سەبارەت بە چاكسازییە ئابوورییەكان و ڕێكخستنەوەی دۆخی دارایی وڵات بڕیار دراوە بە پەیڕەوكردنی سیستەمی ئۆتۆماتیك لە هەموو كەرتە حكومییەكان و گۆڕینی شێوازی كۆكردنەوەی داهات بۆ ئەلیكترۆنی.

بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دارایی عێراق، بە مەبەستی زیادكردنی شەفافیەت و كەمكردنەوەی بەفیڕۆدانی سامانی گشتی بڕیارەكان دەركراون، لەگەڵ ئەوەشدا پرۆسەی چاودێریكردن توندتر و فراوانتر دەكەنەوە. 

هەروەها لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە، وەك هەنگاوێك بۆ كەمكردنەوەی خەرجییەكان، بڕیار درا سەرجەم گەشتە دەرەكییەكان و ئیفادەكان ڕابگیرێن و لەبری ئەوە بۆ مەشق و ڕاهێنان و كۆبوونەوەكان سوود لە كۆبوونەوەی ئۆنلاین وەربگیرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای تاوانـه‌كانی سووریا موفتی پێشووی به‌ زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی سزا دا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق پێشنیازێکی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تاران و ریاز خستە ڕوو

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دەوڵەتی یاسا: ئەگەری هەیە وادەی كۆكردنەوەی چەكی گروپەكان دوابخرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە پەرلەمانى عێراق کار بۆ كەمكردنەوەی ڕسوماتی دەركردنی پاسپۆرت دەکرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتی عێراق بەڕێژەیەکى زۆر دابەزیوە و حکومەت سەرقاڵی دۆزینەوەی چارەسەرە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانى عێراق گفتوگۆ لەسەر قەیرانی دارایی و پڕۆژەیاسای قەرزدەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دەوڵەتی یاسا ناوی كاندیدەكانی بۆ دوو وەزارەت دەداتە سەرۆكوەزیران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق شەش هەزار بەندكراوی بیانی بۆ 61 وڵاتی جیاواز دەنێرێتەوە

سەرەتا