2 کاتژمێر پێش ئێستا
223 جار خوێنراوەتەوە
ناوەڕۆکی وتووێژێی نێوان عەبدی و شەرع
پەیام
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان، دوایین هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە نێوان حکومەتی نوێی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) گەیشتە بنبەست.
زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هیچ دیدارێکی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی ئەنجام نەدراوە، بەڵکو پەیوەندییەکی ڤیدیۆیی چارەنووسساز کۆتایی بە دەرفەتەکانی ڕێککەوتن هێناوە.
لەو پەیوەندییەدا، ئەحمەد شەرع داوایەکی ڕوونی ئاراستەی مەزڵوم عەبدی کردووە کە بریتی بووە لە هەڵوەشاندنەوەی فەرمی "هەسەدە" و تێکەڵبوونی چەکدارەکانیان بە شێوەی تاکەکەسی لەناو ڕیزەکانی سوپای نیشتمانیدا، بەڵام ئەم داواکارییە لەلایەن فەرماندەی هەسەدەوە ڕەتکراوەتەوە.
لەبەرامبەر ئەو داوایەشدا، ئەحمەد شەرع پێشنیازی جێگری وەزیری بەرگری بۆ مەزڵوم عەبدی کردووە، بەڵام ناوبراو پێشنیازەکەی ڕەتکردوەتەوە.
لە بەرامبەردا، مەزڵوم عەبدی پێشنیازی کشانەوەی هێزەکانی لە ڕەققە و دێرەزوور کردووە، بە مەرجێک دەسەڵاتی ناناوەندێتی لە ناوچەکانی دیکە بۆ کورد پارێزراو بێت، بەڵام ئەم پێشنیازەش لەلایەن شەرعەوە بە توندی ڕەتکراوەتەوە.
هەروەها ئەحمەد شەرع داوای چۆڵکردنی کۆبانێ و حەسەکەی لەلایەن هەسەدەوە کردووە، بەڵام فەرماندەکەی هەسەدە ڕەتیکردوەتەوە ئەو ناوچانه چۆڵ بکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە