28/01/2026 601 جار خوێنراوەتەوە

بڕونۆ فێرناندێز مەرجێکی قورس دەخاتە بەردەم بەرپرسانی مانچستەر یونایتد

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

بڕونۆ فێرناندێزی پۆرتوگالی و کاپتنی یانەی مانچستەر یونایتد مەرجێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی هەیە و داوای مووچەیەکی خەیاڵی دەکات.

 ڕۆژنامەی "دەیلی میرۆری بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، بڕونۆ ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ "شەیتانە سوورەکان"، بەڵام بە مەرجێکی دارایی قورس کە ڕەنگە ئیدارەی یانەکە تووشی سەرئێشە بکات.

ڕۆژنامەکە وردەکاری زیاتری ئاشکرا کردووە، بەوەی فێرناندێز داوای کردووە مووچەی هەفتانەکەی بۆ نزیکەی 400 هەزار پاوەند بەرز بکرێتەوە بۆ ئەوەی گرێبەستێکی نوێ واژوو بکات، چونکە ئەم یاریزانە تەمەن 31 ساڵانەیە بە تەواوی درک بە گرنگی و پێگەی خۆی لەناو پێکهاتەی یانەکەدا دەکات و دەزانێت کە کارگێڕی یونایتد نایانەوێت بە ئاسانی دەستبەرداری بن.

سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، هەرچەندە گرێبەستەکەی ئێستای بڕونۆ لە هاوینی 2027 کۆتایی دێت، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت ئەم ئەستێرە پورتوگالییە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی خۆی بدات، ئایا لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد دەمێنێتەوە یان ئەزموونێکی نوێ تاقی دەکاتەوە، لە ماوەی ڕابردوودا ناوی فێرناندێز بە چەندین یانەی خولی سعوودییەوە بەسترایەوە کە ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن، جگە لەوەی چەندین یانەی گەورەی ئەورووپاش چاودێری بارودۆخی دەکەن لەگەڵ مانچستەر یونایتد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئینتەرمیلان پەیامێک ئاڕاستەی بەرشەلۆنە دەکات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ئاربیلوا و بێلینگهام بە تووندی هەڕەشە لە بایرن میونخ دەکەن

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی ناپۆلی دیدگایەکی نوێ بۆ یاساکانی تۆپی پێ دەخاتەڕوو

  • پێش 1 هەفتە

    هاندەرێکی ئارسیناڵ سکاڵا دژی یانەکە تۆمار دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    بایرن میونخ پێکانی یاریزانێکی لاوی ڕاگەیاند

  • پێش 2 هەفتە

    فلیک: تەنیا بیر لە سەرکەوتن دەکەینەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ماڵدینی هۆکاری پاشەکشەی تۆپی پێی ئیتاڵی ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 3 هەفتە

    ئارتێتا خاڵی سەرەکی بۆ ڕکابەریکردن لەسەر نازناوەکان ئاشکرا دەکات

سەرەتا