07/04/2026 1193 جار خوێنراوەتەوە

فلیک: تەنیا بیر لە سەرکەوتن دەکەینەوە

پەیام سپۆڕت - دروود محەمەد

هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە جەختی لە ئامادەیی تیپەکەی کردەوە و ڕایگەیاند، ئەوان تەنیا بیر لە سەرکەوتن دەکەنەوە.

لە کۆنگرەی بەر لە یارییەکەیان سەرەتا فلیک وتی: چامپیۆنسلیگ باشترین کێبڕکێیە لە جیهاندا، هەمووان دەجەنگن بۆ ئەوەی باشترین ئاستی خۆیان نیشان بدەن، ئێمەش ڕووبەڕووی تیپێکی زۆر بەهێز دەبینەوە کە یاریزانی کوالێتی بەرزیان هەیە، بەڵام دڵنیام کە توانای گەیشتنمان بە قۆناغی داهاتوو هەیە.

فلیک سەبارەت بە ڕکابەرەکەیان ئاماژەی بەوە کرد، ئەتلەتیکۆ تیپێکی سەختە و خاوەن عەقڵییەتێکی بەهێزە، یاریزانەکانیان خێران و لەناو یاریگادا زۆر یەکگرتوون، هەرچەندە لە یاریی ڕابردوویان پشووشیان بە چەند یاریزانێکی سەرەکیان دابوو، بەڵام هەر ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد، ئەمەش نیشانەی بەهێزی ئەوانە.

لە بەردەوامی قسەکانیدا دەربارەی شێوازی یاریکردنیان، فلیک ڕوونی کردەوە، دەبێت وەستانیان لە یاریگادا زۆر ڕێکخراو بێت و پێکەوە هێرش ببەن و پێکەوەش بەرگری بکەن.

هانسی ئەوەشی خستە ڕوو، ڕاشفۆرد یاریزانێکی لێهاتووە، بەتایبەت لە ڕووبەڕووبوونەوەی تاکەکسیدا، بەڵام پێویستە لە ئەرکە بەرگرییەکانیشدا هاوکاری هاوڕێکانی بکات بۆ ئەوەی هاوسەنگی تیپەکە بپارێزێت.

لە کۆتایی قسەکانیدا هانسی فلیک دەڵێت: پێویستە تەواوی تەرکیزمان لەسەر خۆمان بێت و بە باشترین شێوە دەربکەوین، ئامانجی سەرەکی ئێمە تەنیا بردنەوە و بڕینی ئەم قۆناغەیە، چونکە یاریزانەکانم لەوپەڕی جۆش و خرۆشدان بۆ ئەم شەڕە ئەورووپییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئارسیناڵ کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانە سەرەکییەکەی دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی و کریستیانۆ بۆ یەکەمجار لە یارییەکی ماڵاوایی پێکەوە کۆدەبنەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    گومان و نیگەرانییەکان لە بەرشەلۆنە سەبارەت بە ڕۆدری زیاد دەکەن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ: ناچارین سەیری خولی ئەمریکی بکەین تاوەکو چێژ لە ساڵەکانی کۆتایی مێسی وەربگرین

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    جولیان ئالڤارێز بڕیاری کۆتایی دا

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    یارییەکی گەورەی ماڵئاوایی بۆ مێسی لە ئەرجەنتین ڕێکدەخرێت

  • پێش 2 هەفتە

    لاپۆرتا پەیامێکی ئاڕاستەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کرد و ئەوانیش وەڵام دەدەنەوە

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە گرێبەستێکی بۆ فلیک یەکلا کردەوە

سەرەتا