05/04/2026 673 جار خوێنراوەتەوە

ماڵدینی هۆکاری پاشەکشەی تۆپی پێی ئیتاڵی ڕوون دەکاتەوە

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها
پاولۆ ماڵدینی بەرگریکاری مێژووی تۆپی پێی ئیتاڵیا، هۆکاری پاشەکشە و دواکەوتنی تۆپی پێی وڵاتەکەی ڕوون دەکاتەوە.

 هەفتەی ڕابردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەرانبەر بۆسنە شكستی هێنا و بۆ جاری سێیەمی لەسەریەک تیپەکەی نەیتوانی بگاتە مۆندیال، لە درێژەی کاردانەوەکانی ئەو شکستە، پاوڵۆ ماڵدینی قسەی خۆی دەکات و سەرەتا دەڵێت: نەگەیشتن بە یەک مۆندیال زەنگی ئاگادارکردنەوەیە. لەدەستدانی دوو دانە قەیرانە... بەڵام بێبەشبوون لە سێ مۆندیالی لەسەریەک، شکستێکی جەرگبڕ و کارەساتبارە.

ئەفسانەی بەرگریکارانی ئازۆری بەردەوام دەبێت و دەڵێت: لە سەردەمی مندا، بەهرە گرنگ بوو، بەڵام عەقڵییەت هەموو شتێک بوو. ڕێكخستن، قوربانیدان، ڕێزگرتن لە لۆگۆی سەر سنگ ئەمانە شتێک نەبوون جێگەی مشتومڕ بن یان سازشیان لەسەر بکرێت.

لە کۆتایدا پاولۆ ماڵدینی وتی: ئەمڕۆ هەمان ئاستی تینوێتی (بۆ سەرکەوتن) نابینم. یاریزانێک نابینم کە ئامادە بێت هەموو شتێک لەپێناو درێسەکەدا ببەخشێت، دۆڕانەکە بەرانبەر بۆسنە تەنیا ئەنجامێک نییە، بەڵکو ڕەنگدانەوەی کێشەیەکی قووڵترە، تیپێک بەبێ ناسنامە، بەبێ شانازی و بەبێ هەستکردن بە بەرپرسیارێتی، ئیتاڵیا چی دیکە ئیتاڵیا نییە.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 1 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 1 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

سەرەتا