28/01/2026 835 جار خوێنراوەتەوە

پێرێز دوای دوورخستنەوەی ئالۆنسۆ بە تووندی ئاگاداری چەند یاریزانێکی کردووەتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید دوای دوورخستنەوەی چابی ئالۆنسۆ ڕاستەوخۆ کۆبوونەوەی لەگەڵ چەند یاریزانێک کردووە و بە تووندی ئاگاداری کردوونەتەوە و بابەتی سزاش کاری پێکراوە.

 ڕادیۆی کادینا سێر و ماڵپەری گۆڵ ئاشکرایان کردووە، دوای ڕۆیشتنی ئالۆنسۆ لە ڕاهێنەرایەتی قەڵای سپی، خوودی پێرێز دەستوەردانەکانی لە کارەکان کردووە و ئاگاداری بێلینگهامی کردووەتەوە و گفتوگۆی لەگەڵ چوار یاریزانی دیکەش ئەنجامداوە.

بەپێی سەرچاوەکە بێت، پێرێز سەرەتا گفتوگۆیەکی تایبەت و یەکلاکەرەوەی لەگەڵ بێلینگهام کردووە و دەستبەجێ داوای کردووە ڕەفتا و هەڵوێستەکانی بگۆڕێت و پێویستە ئاستی خۆشی لە یاریگادا بەرز بکەنەوە و پێشی وتووە کە دەبێت سەرکردایەتی زیاتر نیشان بدات و ئاستی تیپەکە دابەزیووە.

هاوکات ئاماژە بەوەش کراوە، لە کارەکانی ڕێکردنەوەی ڕیاڵ مەدرید بابەتی سزادانی یاریزانەکانیشی گرتووەتەوە و هەریەک لە ڤاڵڤێردی و کاماڤینگا دوو لەو کەسانەنن دوای ئەوەی ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو لەوەی وەک بەرگریکار یارییان پێدەکرێت، پێرێز ئاگاداری کردوونەتەوە کە دەبێت ئارەزووی تاکەکەسی وەلا بنرێت و بەرژەوەندی گشتی تیپەکە پێش بخرێت.

هەروەها سەرۆکە تەمەن 78 ساڵانەکەی مێرنگی گفتوگۆی تاکەکەسی لەگەڵ هەردوو یاریزان ئاردا گولەر و فرانکۆ ماستانتونۆ ئەنجامداوە، هەر ئەو دەستوەردانەی پێرێز وایکردووە ئاستی ڕیاڵ مەدرید گۆڕانکاری بەسەردا بێت و توانای تاکەکەسی یاریزانیش دەربکەوێتەوە، چونکە پێرێز پێی وابووە کەمی جۆش و خرۆش و نەبوونی ئامانج هۆکاری سەرەکی کێشەکانی تیپەکە بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە مۆرینیۆ و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەگات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆنتی ئامانجی داهاتووی ئاشکرا دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای فەرەنسا دۆسیەی سکاڵاکەی مباپێ دژی پاریس سانجێرمان دادەخات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ مووچەی ئۆڵیسێ هاوشێوەی کەین و موسیالا لێدەکات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    نەشتەرگەری بۆ یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید ئەنجامدرا و ماوەیەکی درێژ دادەبڕێت

  • پێش 1 هەفتە

    توخێل وردەکاریی شەڕەدەنووکی بێلینگهام و کوکوریا ئاشکرا دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    مۆرینیۆ لە پێناو ڕیاڵ مەدرید ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەکی ڕەتکردووەتەوە

سەرەتا