1 کاتژمێر پێش ئێستا
138 جار خوێنراوەتەوە
ڕووسیا: ناوەندێکی لۆجستیک و چەند کەشتییەکمان لە ئۆكرانیا کردە ئامانج
پهیام
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند ناوەندێکی لۆجستیک، پردێک و چەند کەشتییەکیان لە ئۆكرانیا کردووەتە ئامانج.
لە بەیاننامەکەیدا، سوپای ڕووسیا لەبارەی هێرشەکان بۆ سەر پێگەکانی ئۆكرانی ڕایگهیاند، "ناوەندی گومرگ و لۆجستیکی کۆپیلۆف لە ناوچەی کیێڤ کە بۆ کۆگاکردن و دابەشکردنی کەرەستە سەربازییەکانی ئەورووپا بۆ ئۆكرانیا بەکار دەهێندرا و پردی پانتۆنی لەسەر ڕووباری دەنیستەر و کەشتییەکی هەڵگری کەرەستەی سەربازیی کە لە ڕۆمانیاوە هاتبوو و هەروەها کەشتییەک لە بەندەری چۆرنۆمۆرسک و دو کەشتی دیکە لە بەندەری ئۆدێسا کرانە ئامانج".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە