پێش 1 هەفتە 1015 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆدری لە نێوان پاریس سانجێرمان و ڕیاڵ مەدرید بڕیاری خۆی داوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

ڕۆدری یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی مانچستەر سیتی، داهاتووی خۆی یەکلا کردووەتەوە و دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانییەوە بکات.

 دوای چەند کاتژمێرێک لە هاتنە ناوەوەی یانەی پاریس سانجێرمان بۆ کێبڕکێی گواستنەوەی ڕۆدری لە ماوەی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا، سەرچاوە میدیاییەکان بڵاویانکردەوە کە ئەم یاریزانە بڕیاری خۆی داوە و ڕۆدری کە تەمەنی ٣٠ ساڵە، نایەوێت لەگەڵ مانچستەر سیتی بەردەوام بێت و خوازیارە تاقیکردنەوەیەکی نوێ لە کاروانی وەرزشی خۆیدا تاقی بکاتەوە، بەتایبەت کە گرێبەستەکەی لە کۆتایی وەرزی داهاتوودا بەسەردەچێت.

سێرجیۆ ڤالێنتین ڕۆژنامەنووسی وەرزشی، ئاشکرای کردووە کە ڕۆدری تەنیا ئارەزووی چوون بۆ ڕیاڵ مەدرید دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو ڕۆژنامەنووسە، لە کۆبوونەوەی نێوان بریکارەکانی یاریزانەکە و کارگێڕی یانەی شاهانەدا، ڕێککەوتن لەسەر مەرجە تایبەتییەکان کراوە و گرێبەستەکەی ڕۆدری لەگەڵ ڕیال مەدرید تا کۆتایی وەرزی ٢٠٣٠ دەبێت و یاریزانەکە ڕازی بووە مووچەیەکی کەمتر لەوەی ئێستا لە مانچستەر سیتی وەری دەگرێت، وەرگرێت.

لە ئێستادا تەنیا قۆناغی گفتوگۆی نێوان هەردوو یانەکە ماوە کە هێشتا بە فەرمی دەستی پێ نەکردووە، یانەی ڕیال مەدرید نایەوێت بڕی زیاتر لە 60 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ڕۆدری بدات، لە کاتێکدا چاوەڕوان دەکرێت کارگێڕی مانچستەر سیتی داوای بڕی دارایی زیاتر بکات بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانەکە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 47 خولەک پێش ئێستا

    پلانی کوشتنی مێسی و کریستیانۆ لە کاتی مۆندیال ئاشکرا دەبێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سیمیۆنی داهاتووی جولیان ئالڤارێزی یەکلا کردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    😱فابریزیۆ ڕۆمانۆ بۆمبەکەی لەسەر ڕۆدری تەقاندەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆدری لە نێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید خۆی یەکلا کردووتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە نرخی فرۆشتنی تۆرێسی بۆ پاریس سان جێرمان دیاری کرد

  • پێش 1 هەفتە

    ئینریکی سزای بارکۆلا دەدات

  • پێش 1 هەفتە

    مانچستەر سیتی نرخێکی چاوەڕواننەکراو بۆ فرۆشتن لە ڕۆدری دیاری دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    پلانی دووەمی بەرشەلۆنە لە ئەگەری شکستهێنان لە کڕینی ئالڤارێز ئاشکرا دەبێت

سەرەتا